AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٤ ئازار ٢٠٢٢

٦:٤٠:٢٠ ب.ن
1235625

یەکێتی نیشتیمانی: لە بارەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک کۆمارەتییەوە قەت لەگەڵ پارتی ڕێک نەکەوتووین

ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانی ڕایگەیاندووە: لە بارەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک کۆمارەتییەوە قەت لەگەڵ پارتی ڕێک نەکەوتووین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «غیاس سورچی» ئەندامی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا وتی: ھیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی دا سەبارەت بە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئەنجامی نەگرتووەو «بەرھەم ساڵح» ھێشتاش ھەر پاڵێوراوی یەکێتیی نیشتیمانییە بۆ ئەم پۆستە.

ئەم ئەندامەی یەکێتیی نیشتیمانی وتیشی: بە ھیواین کە «بەرھەم ساڵح» بتوانێ متمانەی نوێنەرانی پەرلەمان بۆ بەئەستۆگرتنی دووبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی مسۆگەر کات.

جێگای ئاماژەیە، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشتریش ھەر ڕایگەیاند بوو کە «بەرھەم ساڵح» بژاردەی یەکجاریی ئەم لایەنەیە بۆ بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق.

342/