AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٨ شوبات ٢٠٢٢

٤:٠٦:٢٤ ب.ن
1234207

زیانی ئابووریی ، یەکەمین کاریگەریی شەڕی ئۆکراین لە سەر هەرێمی کوردستان

شەڕی ئۆکراین و هێرشکردن بۆ رووسیا کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان داناوە و بە هۆی پچڕانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گۆڕینەوەی کەلوپەل زیانی ئابووری لە یەکەمین لێکەوتەکانی ئەم شەڕەیە.

بە پێی راپۆرتی شارپرێس، پێشەوا سیروان وەکوو نوێنەری ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند: پاش دەستپێکردنی شەڕ لە وڵاتی ئۆکراین هەموو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گۆڕینەوەی کەلوپەل نێوان هەرێمی کوردستان و ئۆکراین راگیراوە.

ئەو وتیشی: راگیرانی چالاکی ئابووریی و بەرهەمهێنان لە ئۆکراین زیانی ئابووریی زۆری بۆ بازرگانان و هاوردەکارانی هەرێم بەدواوە بووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: زیانی ئابووریی بە هۆی بچڕانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و گۆڕینەوەی کەلوپەل یەکەمین کاریگەری شەڕی ئۆکراین لە سەر هەرێمی کوردستانە.

342/