AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٦ شوبات ٢٠٢٢

٥:٤٧:٥١ ب.ن
1233456

ڕێزنانی ژووری بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران

ئەندامانی ژووری بازرگانیی ھەرێمی کوردستان بە بەخشینی میدالیاو ڕێزنامە ستایشی «موحەممەد سادق موعتەمدیان» پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران کرد لە بەر ئاسانکاری بۆ ئاڵووێری بازرگانی لە نێوان ھەرێم و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم ئاھەنگە دوای بەرپاکرانی کۆبوونەوەی گەرم و گوڕی بازرگانان و ھەڵسوڕاوانی ئابووریی ھەرێم لەگەڵ «موحەممەد سادق موعتەمدیان» پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوە چوو.

دانیشتنەکە بە دەستپێشخەریی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاواو لە ئاراستەی تاوتوێ کرانی بەستێنی ھاوبەشی بازرگانی و ئابووری و ھەروەھا ناساندنی بارستایی و بەھرە ئابوورییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوە براوە.

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سێھەمی ڕەشەمە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە ھەرێمی کوردستان

«موعتەمدیان» ھەتا ئێستا لەگەڵ پارێزگارانی ھەولێر و دھۆک و قایم قامی تایبەتیی زاخۆ کۆبوونەوەی کردووە. ناوبراو ھەروەھا لە دانیشتنی ھاوبەشی لێکدانەوەی ھاوکارییە ھاوبەشەکان لە ئاراستەی گەشە پێ دانی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ چالاکیی سنووریی نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاواو ھەرێمی کوردستان بەشداریی کردووە.

جێگای ئاماژەیە، ئاستی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ زایینی نزیکەی ١٠ ملیارد دۆلار بووە کە ھیوای ئەوە دەکرێت بە پەرە پێ دانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردووک لا لە ساڵی تازەی زایینی دا ئەم ئاستە بەرزتریش بێتەوە.

342/