بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عادڵ ساڵح» بەڕێوەبەری کاروباری ڕاگەیاندن و پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و قوربانیانی ئەنفال لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارە شاندێک بە سەرۆکایەتیی جێگری وەزیرو بە بەشداریی کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانی بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم وەزارەتخانەیە سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی پزیشکی یاسا، دامەزراوەی شەھیدان و کۆمەڵێک لە دامەزراوەکانی دیکەی عێراق دیدار بکات.
عادڵ ساڵح وتیشی: ئامانج لەم دیدارە گەڕاندنەوەی ڕۆفاتی ١٧١ قوربانیی ھێرشی بەرەکوژیی کورد لە لایەن ڕژێمی سەددام ناسراو بە ئەنفالە کە تەرمەکانیان لە ساڵی ٢٠١٩ لە بیاوانەکانی باشووری سەماوە دۆزراوەتەوە.
342/