AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٥ شوبات ٢٠٢٢

٩:٠٢:٤٨ ب.ن
1233129

ڕوون بوونەوەی کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی وەکو کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم ناوچەیەدا دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی کەنداوی فارس لە ساڵی ١٩٩١ تێگیرانی ھەردووک پارتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمی کوردستان پارێزگاکانی ئەم ناوچەیەی لە نێوانیان دا دابەش کردو لە پاش ئاشت بوونەوەو دابەش کردنی دەستەڵات، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامی گرت و دەوڵەتێکی یەکگرتووی کوردی پێکھات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیل ئیست نیوز، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی فەرمانێک وێڕای ڕاگەیاندنی ڕۆژی یەکەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ وەکو کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان وتی: بە پێی ئەم بڕیارە بەرپرسانی ھاوپەیوەند لە ھەرێمی کوردستان دەبێ بۆ تۆکمەکردنی پرۆسەکە دەست بەکار ببن.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بۆ دوایین جار لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ بەرپا کراو پارتی بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی بە دەستخستنی ٤٥ کورسی بوو بە یەکەم و یەکێتیش بە ٢١ کورسی لە پلەی دووھەم دا گیرسایەوە.

342/