AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٤ شوبات ٢٠٢٢

٤:٤٩:٣٧ ب.ن
1232792

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا جەختی کرد لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ ھەرێمی کوردستان دا

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە بە یاوەنریی شاندێک سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان و پێی داگرت: لە ئێستاش دا ھەر سوورین لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی لە گەڵ ھەرێمی کوردستاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «محەمەد سادق موعتەمێدیان»، کە ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵ شاندێکی سیاسی _ ئابووری لە ڕێگای سنووری حاجی ئۆمەرانەوە گەییشتە هەرێمی کوردستان، لە نێو هەواڵنێراندا ئامانجی سەفەرەکەی، پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندو وتی: لە سەفەرێکدا کە پارێزگاری هەولێر بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئەنجامی دا ڕێککەوتننامەیەکی ئابووریمان واژۆ کردو لەم سەفەرەشدا بەدوای پەیجۆر و جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە داین. 

«موعتەمێدیان» سوور بوو لە سەر لابردنی کۆسپەکانی بەردەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان و وتی: هیوادارم لەم سەفەرەدا توێژینەوەی  دەرفەتە بازرگانی و سەرمایە دانانەکانی ئەم دوو پارێزگایە بکەین. 

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئاماژە بەوەی کە لەم سەفەرەدا بەرپرسە ئابوورییەکانی پارێزگاو کەرتی تایبەت بەشدارن، وتی: بێ گومان پاش ئەم سەفەرە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستانی عێراق پتەوتر دەبێت. 

«موعتەمێدیان» هەروەها سوور بوو لە سەر ئەوەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی بە تایبەت لە بواری ئابووری لە گەڵ هەرێمی کوردستانداو وتی: لە بواری تووریسم دەرمانی، گەشتیاری و بازرگانی دەرفەت و ڕێگای باشمان بۆ هاوکاری هەیە و دەمانەوێت لەم سەفەرەدا چوارچێوێک بۆ ئەم بوارانە دیاری بکەین.

342/