AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٤ شوبات ٢٠٢٢

٤:٤٧:١٩ ب.ن
1232790

کۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی هەمەدان لەگەڵ ژووری بازرگانیی سلێمانی

رۆژی چوارشەمە بەرواری 23ی شوباتی 2022ی زایینی، وەفدێکی بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتوکاڵی پارێزگای هەمەدانی ئێران بە سەرۆکایەتیی «عەلی ئەسغەر زێبەردەست» سەرۆکی ژوورەکەو بە بەشداریی ئەندامانی سەرۆکایەتی و نوێنەران و کۆمەڵێک لە چالاکانی ئابووری و بازرگانانی هەمەدان لە میانەی گەشتێکیان بۆ پارێزگای سلێمانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لەگەڵ بەڕێز «سیروان موحەممەد مەحمود» سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور و کۆمەڵێک لە بازرگانان و چالاکانی ئابووریی سلێمانی کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی دکتۆر«مەهدی شوشتەری» سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و راوێژکاری سەرکونسوڵگەری، لە لایەن ئەندامانی وەفدی هەمەدانەوە کارەلەپێشینە و تواناکانی بەرهەمهێنان و ئابووریی پارێزگای هەمەدان لە بواری بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتیاری خرانەڕوو و ئامادەیی خۆیانیان بۆ هاکاری لەگەڵ ژووری بازرگانی و چالاکانی بازرگانی و ئابووریی پارێزگای سلێمانی دەربڕی.

لای خۆیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی پێشوازیی لە هاتنی وەفدی بازرگانیی هەمەدان کرد و ئامادەیی ئەو ژوورەی بۆ هاوکاری لەگەڵ چالاکانی ئابووریی هەمەدان لە تەواوی بوارەکاندا ڕاگەیاند.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی یادداشتی لێکگەیشتنی واژۆکراوی رابردووی ساڵی 2018 و زیادکردنی هەندێ بڕگەی نوێ لە نێویاندا بواری فێرکردنی تەکنیکی و پیشەیی و پاڵپشتی کردن لە وەبەرهێنانە هاوبەشەکان یادداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد.

342/