AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٧ شوبات ٢٠٢٢

٨:٠٨:١١ ب.ن
1230364

بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵ لە بارەی نایاسایی بوونی دۆسیەی نەوتی ھەرێم کاردانەوەی توندی لە ھەرێمی کوردستان لێکەوتەوە

حکومەتى هەرێمى کوردستان هەڵوێستى خۆیى لەسەر بریارەکەى دادگای فیدراڵی لەبارەى بریاری نادەستوری بوونى دۆسیەى نەوتى هەرێم راگەیاندو جەختیکردەوە، ئەم بڕیارە ئەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە راگەیەنراوەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هاتووە"لە کاتێکدا دەبوو هەموو لایەنەکان پاڵپشتی ئەو کەشە ئەرێنییەیان بکردایە  لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ بڕیارێکی دەرکرد بەبێ ڕەچاوکردنی بنەما دەستوورییەکان بە پشتبەستن بە  یاسا مەرکەزییەکانی رژێمی بەعسی پێشوو کە  ناکۆکن لەگەڵ بنەماکانی فیدڕاڵیەتدا".

پەرلەمانى ھەرێمی کوردستانیش لەبارەى بریارەکەى دادگای فیدراڵی عێراق هاتە دەنگ و رایگەیاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و به‌ ناده‌ستووری ناوبردنی ئەو یاسایە له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ ناکۆکه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و خودی بڕیارێکی پێشووی دادگاکە.

ھەروەھا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبارەى بریارەکەى دادگای فیدراڵی رایگەیاند ،  بڕیارێکى دادگاى باڵاى فیدرالیى عیراق که‌ یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان به‌ ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى کوردستانى تووشى نیگه‌رانییه‌کى گه‌وره‌ کرد.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ڕایگەیاند  بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە.

دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ کۆبونه‌وه‌ی دوێنێ سێشەممەی دا بڕیاریدا که‌ یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستوری نییه‌ و سه‌رپێچی ده‌ستوری فیدڕاڵیه‌ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند کراوه‌ به‌ راده‌ستکردنی ته‌واوی داهاته‌کانی نه‌وت به‌ به‌غدا.

342/