AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٦ شوبات ٢٠٢٢

٩:٢٩:٤٨ ب.ن
1230058

بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە

دادگەی فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی بە پێچەوانەی یاسا زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە دانیشتنێکدا کە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی پرسی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بە بێ ھاواھەنگی و مۆڵەتی دەوڵەتی ناوەندی، یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی زانی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵ دا حکومهتی ههرێمی کوردستان پابهند کراوه بەوەی که وهزارهتی نهوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق چاودێری تهواوی گرێبهستهکانی فرۆشتنی نهوت و گاز بکهن.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا پابەندی ئەوەش کراوە کە تەواوی داھاتە نەوتییەکانی بخاتە بەر دەستی وەزارەتی نەوت لە بەغدا.

342/