AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
چوارشەممە

١٦ شوبات ٢٠٢٢

٩:٢٧:١٦ ب.ن
1230056

قەدەغە کردنی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم باشترین بڕیاری دادگەی فیدراڵە

قەیس خەز عەلی سەرۆکى عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونى فرۆشتنى نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە باشترین بریاری ئەو دادگاییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە تویتێکدا قەیس خەزعەلی رایگەیاند، بریارەکەى دادگای فیدراڵی باشترین بریار بوو لە سەرەتای دروست بوونییەوە تا ئیستا کە دابێتى.

ئاماژەى بەوەشکردوە: ئەو بریارە نەبووەتە هۆی ئەوەى کە پاکتاوی سیاسى نیوان لایەنە سیاسییەکانى پێبکرێت.

هەروەها دەشڵێت: بریارەکە لە بەرژەوەندی یەکگرتوویی عێراق و گەلی عێراقدایە لە باکورەوە تا باشور، چونکە لە دەستوردا هاتووە نەوت و گاز موڵکى گەلی عیراقە

342/