AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٢

٢:٥٩:٢٢ د.ن
1229830

بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ، پارتیی 3 کەسی دیکە بەربژێر دەکات

سێ سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازکراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیای عێراقیی ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویکردەوە، لەنێو پارتیدا سێ کەس ناویان هێندراوە بۆئەوەی یەکێکیان ببێتە کاندیدی فەرمی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەوانیش (فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن‌و ئازاد بەرواری)ن.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، دوێنێ دوای ئەوەی کە بەبڕیاری دادگەی فیدراڵی لەکاندیدبونى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دورخرایەوە، هۆشیار زێباری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کاندیدێکى دیکەی بۆ ئەو پۆستە نییە".

ڕۆژی یەکشەممە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا هۆشیار زێباری لەکێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار دوربخاتەوە، بەهۆی نەبونی مەرجەکانی خۆ کاندیدکردن.

به‌گوێره‌ى ئه‌و واده‌یه‌ش که‌ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق دیاریکردبوو بۆ کاندیدانى پۆستى سه‌رۆک کۆمار کۆتاییهاتوه‌و تائێستا نازانرێت ئه‌و سێ سه‌رکرده‌یه‌ى پارتى پێشتر ناوه‌کانیان تۆمارکراوه‌ یاخود نا.

342/