AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٣ شوبات ٢٠٢٢

١١:٤٧:٠٧ ب.ن
1229093

سەعدی ئەحمەد پیرە: ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە شەڕی دژی داعش هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: ئێران یەکەم وڵات بوو کە بە سەرپەرشتیی شەهید «قاسم سولەیمانی» لە شەڕی دژی داعش هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەعدی ئەحمەد پیرە» ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو،وێڕای ئاماژە بەوەی کە کردنەوەی دەرگا بە ڕووی میدیا ئێرانی و بیانییەکان لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە لایەن ئێرانەوە، گرنگییەکی سیاسی و مرۆیی گەورەی هەبوو، ڕاشیگەیاند: ئێران یەکەم وڵات بوو کە بە سەرپەرشتیی «شەهید قاسم سولەیمانی» لە شەڕی دژی داعش هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.

ناوبراو ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، پاش چوونی ئیمام خومەینی (رە) بۆ پاریس شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەردانی ئەوانیان کرد و نامەیەکی مام جەلالیان ڕادەست کرد و پاش گەڕانەوەشیان بۆ ئێران پەیوەندیی لە گەڵ خوالێخۆشبوو بەردەوام بوو.

وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی ڕووداوەکاندا دەرگای بۆ ئاوارەکانی کوردستان کراوە بووە، بە تایبەت ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و کردنەوەی دەرگا بۆ میدیا ئێرانی و بیانییەکان گرنگییەکی سیاسی و مرۆیی ئێجگار گەورەی هەبوو.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەدا وتی: لە کۆڕەوە میلیۆنییەکەی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ساڵی 1991، حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان کۆچبەرانی کوردستانیان گرتە ئامێز.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە پاش 3 ی 8 ی 2014 بە سەرپەرشتیی «شەهید قاسم سولەیمانی» هێزی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش و نەهێشتنی مەترسییەکانی سەر هەولێر و مەخمور نارد.

342/