بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نەسروڵڵا ڕەشنودی» سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ئاھەنگی جێژنی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر وتی: ئێران لە سەر سیاسەتی دەرەوەیی ھاوسەنگ، دیپلۆماسیی گەشەدارو ھەڵس و کەوتی زیرەکانە پێ داگرەو لە تەواوی بارستاییەکان بۆ سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە بە بەکارھێنانی توانایی خۆماڵی و ھاوکاریی دراوسێیانە کەڵک وەردەگرێت.
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر جەختی لەوەش کردەوە، ئێران ھەروەکو ڕابردوو لە تەنیشتی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا دەمێنێتەوەو لەو باوەڕەش دایە کە وڵاتانی دراوسێ سەقام و ئاسایشتی خۆیان و ناوچەکە دابین بکەن.
ڕەشنودی جەختی لەوەش کردەوە کە، دوای تێپەڕینی ٤٣ ساڵ شۆڕش ئەوە ڕوون بووەوە کە بایکۆتی دژی گەلی مەزنی ئێران شکستی ھێناوەو دیارە بەردەوام کرانی وەھا سیاسەتێکی شکست خواردووش بە قازانجی کەس نییە.
342/