AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١١ شوبات ٢٠٢٢

٢:٢٠:٠٩ د.ن
1228434

پارتی دیموکرات لە پیلانی نێودەوڵەتی دژی عێراق بەشدارە

ئەندامێکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پارلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی بە بەڕێوەبردنی پرۆژەیەکی مەترسیدار دژی دەوڵەت و میلەتی عێراق تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عارف عەبدولجەلیل لەم بارەوە وتی: عێراق لە گەڵ پیلانێکی نێودەوڵەتی رووبەڕوو بۆتەوە کە ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل تێدا بەشدارن.

ئەو وتیشی: لە سەرووی هەموو ئەوانەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی هەیە کە بەدوای گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیە.

ناوبراو راشیگەیاند: ئەم پیلانە لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، گۆڕانی یاسای هەڵبژاردن و گۆڕانی فەرمانبەرانی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن دەستی پێ کردووە و تا کاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان درێژەی هەیە.

342/