AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
چوارشەممە

٩ شوبات ٢٠٢٢

٨:٠٥:٥٧ ب.ن
1227615

حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنقەرە رێککەتووە بۆ راکێشانى بۆڕی گاز لە هەرێمەوە بۆ تورکیا

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکى لیژنەى وزەو سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە حکومەتى هەرێم لەگەڵ تورکیا رێککەتووە بۆ راکێشانى بۆڕی غاز لە هەرێمەوە بۆ تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە شیکارییەکى ڤیدیۆیدا عەلی حەمە ساڵح کێڵگەکانى گازی سروشتى لە هەرێمى کوردستان رووندەکاتەوە کە بەوتەى ئەو زۆرینەیان لەسنورى گەرمیان و دەشڵێت:" لەئێستادا ١٧٦ کیلۆمەتر بۆڕی غاز تەواو بووە کە لە کێلگەی خورمەڵەیە کە ئێستا رۆژانە ٤٤٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت".

ئاماژەى بەوەشکردوە، راکێشانى بۆری غاز دراوە بە "کۆمپانیای کار "کە تائێستا چۆن پێیدراوەو بۆچی پێیدراوە هیچ زانیارییەک نییە.

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت:" چەندین کۆمپانیای بیانى ئامادەییان دەربڕیوە کە بۆڕی غاز بەرنە ماڵان و کارگەکان، بەڵام پێیان نادەن، بۆیە ناکرێت پێداویستی ناوخۆ پڕ نەکرێتەوە، بەڵام غازی هەرێم بچێتە ماڵەکانى تورکیاوە

342/