بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی دەنگوباسی ئەلمەیادین لە شوێنی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی یەکێتی ئافریقا کە لە ڕۆژی رابردووەوە بە میوانداریی ئادیس ئابابا پێتەختی ئێتیۆپیا دەستپێکراوە، هەواڵیداوە کە ئەم یەکێتییە دەوری ئیسرائیلی وەکوو ئەندامی چاوەدێرهەڵپەساردووه .
٢٢ـئ ژوئییەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە "ئادماسو ئالالی" بالوێزی ئەم ڕژیمە لە ئیتیۆپیا، نامەی مانەوەی خۆی وەکوو چاودێر پیشکەشی یەکێتی ئافریقا کردووە.
میدیا عەرەبییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ٧ وڵاتی عەرەبی ناڕەزامەندی خۆیانیان لە حەنای بریارەکەی یەکێتی ئافریقا لەمەر پێشکەشکردنی پۆستی چاوەدێری بە ڕژیمی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە و ئەمە هەڵوێستێکە کە یەکێتی وڵاتانی عەرەبی پشتگری لێکردووە.
بەرلەمەیش ڕژێمی زایۆنی لە ڕێکخراوەی یەکێتی ئافریقا پلەی چاوەدێڕی دەستخستبوو، بەڵام دوای هەڵوەشێندرانیی ئەم ڕیکخراوەیە لە ساڵی ٢٠٠٢ و گۆڕدرانی بە یەکێتی ئافریقا،هەوڵەکانی ئەم رژیمە بۆ بەردەوامی ئەندامبوونیی وەکوو چاودێر بێ ئاکام بووە.
342/