AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
دووشەممە

٧ شوبات ٢٠٢٢

٩:٥٣:٢٥ ب.ن
1226846

ئەمریکا دەبێ نیازپاکی خۆی لە کردەوەدا نیشان بدات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە پەیامی خۆمان بە لایەنە ئەمریکییەکان کە لەم ڕۆژانەدا پەیام دەنێرن، راگەیاند و وتمان ئەمریکا دەبێ نیاز پاکی خۆی لە کردەوەدا نیشان بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: ئێمە پەیامی خۆمان بە ئاشکرایی بە لایەنە ئەمریکییەکان کە لەم ڕۆژانەدا پەیام دەنێرن، راگەیاند و وتمان ئەمریکا دەبێ نیاز پاکی خۆی لە کردەوەدا نیشان بدات.

ئەو وتیشی: هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بە شێوەی ڕاستەقینە دەکرێ بە واتای کردەوەی جیدی ئەمریکییەکان بێت. ئەوەی لە سەر کاغەز دەنووسرێت، بەس نییە و دەبێ بە کردەوە نیشانی بدەن.

ناوبراو روونی کردەوە: یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، وەرگرتنی گەرەنتی لە لایەنە رۆژاواییەکانە.

342/