بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان، «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە هەڵوێستێکدا لەمەڕ لەنێوبرانی سەرکردە تازەکەی داعش لە سووریا له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی جەختی لەوە کردووەتەوە کە، کوژرانی «ئه‌بوئیبراهیم هاشمی قوره‌یشی» گورزێکی گه‌وره بوو بۆ سه‌رکردایه‌تیی داعش و هه‌روه‌ها کرده‌وه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ش دێتە ئەژمار بۆ قوربانیانی ده‌ستی تاوانه تیرۆریستییه‌کانی داعش .
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان راشیگه‌یاندوه: لە ئێستادا پابه‌ندیی خۆمان بۆ شه‌ڕکردن و نه‌هێشتنی تیرۆر دوپات ده‌که‌ینه‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵی کوژرانی « ئەبو ئیبراهیم قوڕه‌یشی» ناسراو به «عه‌بدوڵڵا قه‌رداش» خه‌لیفه‌ی دووهه‌می داعشیان بڵاو کردەوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا کەناڵی مەیادین ڕۆژی پێنج شەممە بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی عێراق ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی هەواڵگریی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی«ئەبو ئیبراهیم قورەیشی» سەرکردەی تازەی داعش لە سووریادا بەشداریی هەبووە.
342/