AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٤ شوبات ٢٠٢٢

١٢:٥٦:٤٩ د.ن
1225859

"پیر شالیار" ڕێوڕەسمێکی کۆن بە درێژایی مێژوو

ڕێوڕەسمی کۆنی پیرشالیار هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندان لە هەورامانی تەخت بەڕێوە دەچێت و ئەم ڕێوڕەسمە پێشینەیەک بە درێژایی مێژووی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێوڕەسمی دێرینەی پیرشالیار هەموو ساڵێک لە وەرزی زستاندا و بەشکۆتر لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە دەچێت.

ئەم ڕێوڕەسمە کە لە دواهەمین چوارشەمە و پەنشەمەی کۆتایی مانگی ڕێبەندان لە هەورامان بەڕێوە دەچێت، لە روانگەی هەندێ لە مێژوونووسانەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش و هەندێ کەسیش پێیان وایە پێشینەی ئەم رێوڕەسمە لە هەزار ساڵ زیاترە.

گوندی هەورامانی تەخت لە رێگای رووباری سیروان یەکێک لە گەورەترین رووبارەکانی وڵاتە و جگە لە سروشتی بێ وێنە، بیناسازی تایبەتیشی سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆی رادەکێشێت و هەموو ساڵێک گەشتیارێکی زۆر سەردانی ئەم ناوچە دەکەن.

خەڵکی هەورامان بە زمانی هەورامی دەدوێن و جلوبەرگێکی تایبەتیان هەیە کە جگە لە رەنگاوڕەنگی، بە زۆر شتی دەستکرد دەیڕازێننەوە.

ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار هەموو ساڵێک لە مانگی رێبەندان بەڕێوە دەچێت. ئەم رێوڕەسمە ساڵوەگەڕی زەواجی پیرێکی ئەفسانەیی بە ناوی شالیارە کە لە ئوستورە و بیروبڕوا کۆنەکاندا رەگی کوتاوە.

ئەم رێوڕەسمە بە دابەش کردنی گوێز دەست پێ دەکات و چەندین رێوڕەسمی تایبەتی دیکەشی هەیە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ "کڵاو روچنە"، قوربانی کردن، درست کردنی خواردنی تایبەت، سەماع، بڵاو کردنەوەی نەزری لە ناو خەڵک، نوێژ و زیکر و دوعا، دروست کردنی نانی تایبەت و ... بکەین.

منداڵان بەرپرسی بڵاوکردنەوەی گوێز لە ناو خەڵکن و یەک بە یەک دەچنە بەر ماڵی هەموو خەڵک و بە وتنی وشەی "کڵاوروچنە" ئامادە بوونی خۆیان رادەگەینن و خاوەنی ماڵەکەش خەڵات و شتی خواردن دەداتە منداڵان.

هەموو ساڵێک بۆ ئەم ڕێوڕەسمە ژمارەیەکی زۆر مەڕ قوربانی دەکرێت کە ژمارەیان دەگاتە ٧٠ تا ٨٠ سەر. پاشان بە سەر خەڵکدا دابەشی دەکەن و خواردنێک بە ناوی "ولوشین" لێ دەنێن و ئەوەش بەسەر خەڵک و میوانان دابەش دەکرێت.

سەماعی عیرفانی بە شێوەی بە کۆمەڵ و هەروەها ژەنینی دەف لە دیکەی ئەو رێوڕەسمانەیە. دابەش کردنی ئیش و کاری ئەم رێوڕەسمە بە شێوەی نەنووسراو و لە سەر داخوازی خەڵکی ئەو ناوچە تایبەتمەندیی ئەم رێوڕەسمەیە.

ئەم رێورەسمە تا رۆژی هەینی و پێش بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی کۆتایی دێت و پاشان خەڵک پێکەوە لە سەر گۆڕی پیرشالیار کۆ دەبنەوە و پاش ئەوەش ئامادەی نوێژ خوێندن دەبن.

ئەم رێوڕەسمە ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو و بە بەشداری زیاتر لە ١٥ هەزار کەس لە خەڵکی پارێزگا و گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی لە هەورامان بەڕێوە چوو.

342/