AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

٣ شوبات ٢٠٢٢

٧:٢٠:١٨ د.ن
1225677

لێکۆڵینەوەی نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا لە پەیوەندیی دەوڵەتی ئەردوغان لەگەڵ داعش

نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) وێڕای ئاراستەکردنی گەڵاڵەیەکی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، داوای ڕوون بوونەوەی پرسی چەکەکانی تورکیا لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فەلەکناز ئوجا»  وتەبێژی لێژنەی پەیوەندیی دەرەوەیی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە)  لە گەڵاڵەی لێکۆڵینەوەکەی نووسیویەتی: ئەم بۆچوونە لە ئارادایە کە داعش لە لایەن هێندێک لە لەشکریانی دەوڵەتی تورکیاوە داکۆکیی لێ دەکرێت.

بە قسەی نوێنەری پارتەکەی نەیاری دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان ، دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ساڵانی 2014 هەتا 2015ی زایینی بازرگانیی سنووری لەگەڵ داعشی بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگای دەروازەکانی گومرگەوە تۆمار کرد.

لەم کگەڵاڵەیەدا هەروەها باسی ئەوەش کراوە کە، بوردومانی مۆڵگەی کورد لە حەسەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیاوە هاوکات لەگەڵ شاڵاوی داعش بۆ سەر ناوچە کوڕدنشینەکان ئەو بۆچوونەی بەهێزتر کرد کە حکومەتی تورکیا داکۆکی لە هێرشەکانی داعش دەکات.

نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) هەروەها داوای پشکنینی کرد بۆ چالاکی و سەرچاوە لۆجیستیکییەکانی تاقمی تیرۆریستی لە ناوچەکانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر بەرزەفتی تورکیادان .

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای دەستەڵات گرتنی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا کۆمەڵگای جیهانی تورکیای بە کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە داعش بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی سووریا تۆمەتبار دەکرد و کەچی لە ئێستادا لە ترسی پێدزەی ئەم تیرۆریستانە بۆ نێو خاکی تورکیا هەوڵێکی بەربڵاوی بۆ ڕاپێچ کردنیان خستووەتە گەڕ.

342/