بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئهمڕۆ چوارشهممه پەیوەست بە بوردومانەکانی شەوی ڕابردووی لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا لەراگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، کە ،لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئۆپەراسیۆنی هەڵۆی زستانیان بۆ سەر بارەگا و شوێنی مەشق و راهێنانی پهكهكه ئهنجامداوه.
هەر لەراگەیەندراوەکەی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکانی دەریک، شەنگال و قەرەچوغی گرتوەتەوە.
ئهو راگهیهندراوهی وهزارهتی بهرگریی توركیا لهكاتێكدایه، كه شەوی رابردو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی مەخمور و چەند سەنگەرێکی پەکەکەیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومان کرد، بهڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی هێرشەکەوە ئاشکرانەکراوە.
342/