AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
چوارشەممە

٢ شوبات ٢٠٢٢

٦:٣٢:٣٨ د.ن
1225279

داوا لە ئێران دەکرێت هێڵی ئاسمانیی ورمێ بۆ هەرێمی کوردستان بکاتەوە

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن هێڵی ئاسمانیی ورمێ و شارەکانی هەرێم بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەکانی شاندی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشدارییان لە کۆبونەوەی تایبەت بە گەشتوگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستی وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و پاکستان کرد،

لە سەردانەکەدا «دکتۆر شالبافیان» جێگری وەزیری تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەخێر هاتنی میوانانی کردو کۆبوونەوەکەش تایبەت بوو بە گرنگی تەندروستی و چارەسەرە پزیشکییەکان لە بواری گەشتوگوزاردا.

«ئەمەل جەلال» سەرۆکی شاندی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا ئاشکرای کرد لە کوردستان چارەسەریی سروشتی هەیەودەتوانین بە هاوبەشیی نێوان هەردوولا زیاتر گرنگی بەم بوارە بدەین و داوای کرد، هێڵی فڕۆکەوانیی نێوان ورمێ و شارەکانی هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە بکرێتەوە.

342/