AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١ شوبات ٢٠٢٢

١:٠٥:٢٩ د.ن
1224843

هۆشیار زێباری بەربژێری کۆتایی پارتی دیمۆکرات بۆ سەرۆک کۆماری عێراقە

وتەبێژی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری بەربژێری کۆتایی ئەو پارتە بۆ سەرۆک کۆمارییە و لە کێبڕکێیەکە ناکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری بەربژێری کۆتایی ئەو پارتە بۆ سەرۆک کۆمارییە و لە کێبڕکێیەکە ناکشێتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری لە کێبڕکێیەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ناکشێتەوە. ئەوە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراقن کە سەبارەت بە هەڵبژاردن یان هەڵنەبژاردنی زێباری بڕیار دەدەن.

ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک لە خەڵکی عێراق لەوانە کوردەکان لە ناڕەزایەتی بە بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمگەلێک داوای کشانەوەی هۆشیار زێباریان کرد.

خۆپیشاندەران داکۆکیان کرد زێباری بە هۆی ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی هەیە، شیاوی سەرۆک کۆماری نییە.