AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:٣٧:٣٦ د.ن
1224515

بافڵ تاڵەبانی هەموو لێدوانێکی میدیایی بۆ میدیای پارتی لە ئەندامانی حزبەکەی قەدەغە دەکات

بافڵ تاڵەبانی هەموو لێدوان و چاوپێکەوتن و لێدوانێکی میدیایی بۆ میدیای پارتی لە ئەندامانی حزبەکەی قەدەغە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە نووسراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە، "لەئێستا هیچ هەڤاڵێک ڕێپێدراو نییە، چاوپێکەوتن و لێدوان بۆ کەناڵە ڕەسمی و ناڕەسمییەکانی پارتی بدات".

هەروەها بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەپێناو دید و سیاسەت و پرۆژەی یەکێتیی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

342/