AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
پێنجشەممە

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٢:٢٨:١٢ د.ن
1223124

کەسوکاری بێسەروشوێنانی دەریای ئیژە ڕەخنە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگرن

لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کەسوکاری کۆچبەرە ‏بێسەروشوێنبووەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردووی دەریای ئیژە گردبوونەوە، داوادەکەن ‏حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووەکان دەستپێبکات. ‏

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، نوێنەری کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە ڕایگەیاند، لە 21ی ‏کانونی یەکەمی 2021 بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیژەی نێوان تورکیا و یۆنان ‏نوقمبوو، کە لەکۆی 70 کۆچبەر تەنها 13 کۆچبەریان ڕزگاریان بووە و 57یان ‏بێسەروشوێنن. ‏

بەپێی وتەی کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە، لەو 13 کەسەی لە بەلەمەکە ڕزگاریان بووە، ‏حەوتیان کوردن.  ‏

ئەو بەلەمەی نوقم بووە 70 کۆچبەری تێدابووە، لەو ژمارەیە 28 کۆچبەریان کوردبوون. ‏

نوێنەری کەسوکاری کۆچبەرەکان ڕایگەیاند، “تائێستا 12 تەرم دۆزراونەتەوە، نمونەی ‏تێستی کەسوکارەکانیان لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان ‏نەدراوەتەوە لە ئەنجامەکانی”. ‏

داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ‏دەرەوە، کونسوڵخانەی یۆنان لە عێراق و کونسوڵخانەی عێراق لە یۆنان و هەروەها ‏حکومەتی هەردوو وڵاتەوە، چارەنووسی ئەو کۆچبەرە بێسەروشوێنانەیان دیاریبکەن.‏

ڕەخنەی ئەوەشیان لە حکومەتی هەرێم و هەردوو حکومەتی عێراق و یۆنان گرت، کە ‏خەمساردن بەرامبەر بە دۆسیەکە و وەڵامیان نادەنەوە.‏

342/