AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٢:٢٣:٣٨ د.ن
1223117

ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ له‌به‌غدا بن ده‌بێت چى ڕوبدات؟

سیاسه‌تمه‌دارێكى كورد هۆشداریده‌دات له‌په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵى كوردو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانیش یه‌كده‌نگ بن هێشتا گره‌نتى جێبه‌جێكردنى مافه‌كانى كورد نییه‌، ئه‌ى ئه‌گه‌ر به‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ له‌به‌غدا بن ده‌بێت چى ڕوبدات؟".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد باسى له‌وه‌كردوه‌، "پۆست گرنگ نییە وەکو ئێمە کە لەساڵی 2010 وامانکرد، ئینجا بەو داواکاریانەوە وەفدێکی یەکگرتوش دروستبکەن‌و بچنە بەغداو گفتۆگو بکەن بۆ مافه‌كانمان زۆرباشه‌، به‌ڵام ئەمەی ئێستا شتێکی هەڵەیەو زیانی زۆری دەبێت".

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ ده‌شڵێت:"گرنگ پۆست نییە، مادەی 140و پێشمەرگەو نەوت‌و گازو بودجەو موچەو ئەو شتانەی کە باسی پارە دەکەن گرنگن، ئەوەی تر باش نییەو گەڕانەیەوەیە بۆ دواوە، کێشەی گەورەمان لەبەغدا هەیە پێویستمان بەیەکگرتویی هەیە".

سەبارەت بەبونی دوو کاندیدی بەهێزو بەرەی جیاوازی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریش د.مه‌حمود وتویه‌تى:"ئێستا ئەگەر بەمشێوەیە بچن دەبنە سێ بەرە، پارتی بەجیاو یەکێتیش بەجیاو نەوەی نوێ‌و خەڵکی ترو ئۆپۆزسیۆنیش بەجیا، ئەمە زەرەرمان لێدەدات، چونکە ئەگەر یەکگرتوش بین ئینجا مەعلوم نییە ئەو داواکاریانەی ئێمە جێبەجێدەبن یان نا و چۆن جێبەجێدەبن؟ بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە بین زۆر لاوازتر دەبین‌و شتێکی خراپەو نابێت سەرکردایەتیەکان ڕێگە بدەن".

دکتۆر مەحمود ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، "ئه‌و پۆسته‌ تائێستا هی یەکێتی بوەو هەتا ئەگەر یەکێتیش بمێنێت با یەکێتی‌و پارتی‌و حزبەکانی تر کۆببنەوەو ڕێکبکەون لەسەر داواکاری کوردو بەیەک شاند بچنە بەغداو دیسان لەسەر ئەو پۆستەش لەنێوان خۆیاندا ڕێکبکەون، پۆستی کوردەو کورد کۆببنەوەو ڕێکبکەون، پۆستی هیچ حزبێک نییە.

342/