AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

٢:٤٢:٣٥ د.ن
1222052

٧٥% ی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەوتی وەرنەگرتووە

پەرلەمانتارێکی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی نەوتەوە زانیاری گرنگی ئەدات و دەڵێت" لە ٧٥ دانیشتوانی هەرێم نەوتیان وەرنەگرتووە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی حەمەساڵح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ڕایگەیاند " سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە بڕی ٢٥٩ ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، کە بە جۆرێک هەر ماڵێک یەک بەرمیل نەوتی پێبدرێت، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێم تەنها بڕی ٦٩ ملیۆن لیتر نەوتی دابەشکردووە و، بەوەش هەتا ئێستا ڕێژەی ٧٥٪ی دانیشتووانی هەرێم نەوتیان وەرنەگرتووە".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو ٩٥٠ هەزار لیتر بەنزینەی ڕۆژانە بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت، دەدرێتە هەردوو کۆمپانیای سەن ئۆیل و کورد نەفت و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت، بەڵام بەشی سلێمانی لێ نادرێت.

دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی گاز لە بازاڕەکاندا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " لە ئێستادا بەرهەمێنانی گاز لە ناوخۆدا ڕۆژانە ٥٠ تەنکەرە، کە دەکاتە هەزار و ٥٠ تۆن، لەوەش ١٠ تەنکەری گاز بۆ پارێزگای دهۆک، ١٥تانکەریش بۆ پارێزگای هەولێر و نزیکەی ١٤ تانکەریش گاز بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان دەکرێت".

342/