AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٢:٤٨:٣٨ د.ن
1219848

بە هۆی بەفر و رێبەندان ، لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان کرایە پشوو

بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە لە پارێزگای هەڵەبجە دەوامی سەرجەم یەکە کارگێڕییەکان کرایە پشوو، لەگەڵ ئەوەش بەفر کێشەی بۆ کارەبای شاری هەڵەبجە دروستکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە لە چەندین ناوچەی کوێستانی دەوامی یەکە کارگێڕییەکان کراوەتەپشوو، هاوکات چەندین ڕێگا بەهەمان هۆکار داخراون.

بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە لە چەندین ناوچە، وەک پێنجوێن، چۆمان و سیدەکان و ناوچە کوێستانییەکان کراوەتە پشوو.

هاتوچۆی دەربەندیخانیش، بەهۆی زۆری بڕی بەفربارینەوە، بڕیاریداوە کە ڕێگای تونێلی دەربەندیخان دابخات، ئەوەش وەک خۆیان دەڵێن، بۆ سەلامەتی گیانی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بە مەترسییەوە ڕێگاکە بەکاربهێنن.

شەوی ڕابردوو هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەسەڵاتدراوەتە یەکە کارگێڕییەکانی قەزاو ناحییەکان، بەپێی کەشوهەوای ناوچەی خۆیان بڕیاری بەردەوامی یان پشوو بدەن.

هەروەها بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنووری ناحیەی سیده‌کان ئەمڕۆ دووشەممە لە گشت دام و دەزگاکانی میری و قوتابخانەکانی سنوورەکە کرایه‌ پشوو.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنووری ناحیەکە و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و ئەو شەپۆڵە سەرمایەی کە ناوچەکەی گرتوتەوە، بڕیار درا ئەمڕۆ دووشەممە 17/ 1 / 2022 لە گشت دام و دەزگاکانی میری و قوتابخانەکانی سنوورەکە بکرێت بە پشوو.

342/