AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
دووشەممە

١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١٢:٤٧:٣٢ د.ن
1219846

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران : جارێ سەردانی ئەم دەروازەیە مەکەن

دەروازەی حاجی ئۆمەران داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و خراپیی کەشوهەوا لە سنوورەکەیان، ئەگەر بۆ کارێ زۆر پێویست نەبێت، جارێ سەردانی دەروازەکەیان نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاوڵاتیان دەکەین لە بەر بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و کەم بوونەوەی ئاستی بینین و تێکردنی بەفرێکی زۆر بە با و کڕێوە و خراپیی کەشوهەوا داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکرێت بە مەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران.

هەروەها داواشی لەو هاوڵاتییە ئێرانیانە کردوە کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، جارێ سەردانی دەروازەکەیان نەکەن تاکوو بارودۆخەکە بەباشی ئاسایی دەبێتەوە.

342/