بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەسەر سەردانەکەی گابریلیۆس لاندسبێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕایگەیاندووە، “لە چێوەی سەردانەکەی بۆ عیراق، ئێوارەی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، گابریلیۆس لاندسبێرگیس سەردانی هەولێری کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لێدەکرا”.
هەروەها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17 ى 1 ى 2022 ، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازى له گاربریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی دیکه‌ی باڵای هه‌رێمی کوردستانیش کۆببێته‌وه.
342/