AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
یەکشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٢

١:١٥:٢٣ د.ن
1219429

فڕۆکەکانی تورکیا سنووری قەزای ئامێدیان بۆردوومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا بەرزایی چیای مەتینا و گەلی سەرگەلێی سەر بە دەڤەری نهێلیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وارشین سەلمان، قایمقامى قەزای ئامێدى بە رووداوی رایگەیاند، فڕۆکەکانى تورکیا گەلی سەرگەلێیان بۆردوومان کردووە کە نزیک گوندی سەرگەلێیە و نزیکەی هەشت کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای ئامێدییەوە دوورە.

 قایمقامی ئامێدی راشیگەیاند: "لەبەر دووریی شوێنی بۆردوومان کردن، ئێمە نازانین زیانەکانی ئەو شوێنە چییە، بەڵام بۆ خەڵکی سڤیل هیچ زیانێکی نەبووە."

  دانیشتوویەکی گوندی بەلاڤەی لە بناری چیای مەتین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە کاژێر 09:15 خولەک بووە.

 فائیق بەلاڤەیی ئەوەشی گوت کە دەنگی بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.

342/