بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئومێد خۆشناو» پارێزگاری هه‌ولێر له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا، له‌باره‌ی یانه‌کانی شه‌وانه‌ی هه‌ولێر و ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک ژن و پیاو له یه‌کێک له یانه‌کانی شه‌وانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پێش سه‌ری ساڵ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له دیارده‌ی ناشیرین و دوور له ئادابی گشتی و ڕوونه‌دانی ڕوداوی نه‌خوازراو و پاراستنی داب و نه‌ریت و ڕێکخستنی کار و پڕۆگرامی ئاهه‌نگی شه‌وانه بڕیارمان ده‌رکردوه و هه‌ر شوێنێک کاری نه‌شیاو و دزێوی تێدا بکرێت و دووربێت له داب و نه‌ریتی ئێمه و ببێته هۆی بێزاریی خه‌ڵک و لادان بێت له یاسا، ڕووبه‌ڕووی یاسای ده‌که‌ینه‌وه‌و دایده‌خەین و سزای توندی دەخەینە سەر.
پارێزگاری هه‌ولێر جەختی لەوەش کردەوە، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا له یه‌کێک له یانه‌کانی شه‌وانه ١٠٢ پیاو و ٧٧ ئافره‌ت ده‌ستگیرکراون و خاوه‌نی شوێنه‌که‌ش ده‌ستگیرکراوه، په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ین.
وتووشیەتی: هه‌روه‌ها شوێنی دیکه‌ش داخراوه و ئه‌و بڕیارانه‌ش بۆ رۆژێک و دو رۆژ نیین، ئه‌وانه‌ی ئه‌و کارانه بکه‌ن به دڵنیاییه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای توندی یاسایی ده‌کرێنه‌وه.
جێگای ئاماژەیە، شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردو، هێزه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به هه‌ماهه‌نگی هێزێکی ئاسایشتی تایبه‌تی دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بوونی شوێنێک له‌ناو شاری هه‌ولێر که چه‌ندین کاری نایاسایی و دوور له دابی گشتی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت، شوێنەکەیان داخست و ئامادە بووانی شوێنکەشیاین بە خاوەنی یانەکەوە ڕاپێچ کرد.
342/