به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە له دیداری مێوانانی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامیی و ژمارێک لە بەرپرسانی وڵات فەرمووی : لەدایکبوونی پەیامبەر لە راستی دا دەسپێکی دەورەیەکی نوێ لە ژیانی مرۆڤدایە ، مژدەیەکە بۆ ئەوەی کە دەورەیەکی نوێ لە ئیرادەی ئیلاهی و کەرەمی ئیلاهی بۆ مرۆڤایەتی دەست پێ بێت .
بەڕێزیان لە درێژەدا جەختی کردەوە : خوای تەعالا کتێبی مەکنونی بۆ دڵی پیرۆزی پەیامبەر نازڵکرد ، هێنایە سەر زمانی پاکی ئەو بەڕێزە ، بەرنامەی بەختەوەریی مرۆڤی بە تەواوەتیی بەو سپارد ، خستیە سەر شانی ئەو و رایسپارد کە ئەم بەرنامەیە هەم جێبەجێ بکات، هەم رایبگەیەنێ ، هەم لە شوێنکەووانی خۆی داوای بکات .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووشی : هەمان پلە و پایەی گەورە کە لە جیهانی وجوود لە سەرەتای ئافرانەوە تا کۆتایی بەو مەزنایەتیە خوای تەعالا بوونەوەرێکی نائافراندووە و مەزنایەتی ئەمانەتێک کە خواوەند لەسەر شانی ئەوی داناوە .
342/