AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢٠ ئەیلوول ٢٠٢١

٨:١٩:٢٣ ب.ن
1181571

ئەسپەردەکرانی «بوتفلیقە» لە مەزارگەی پاڵەوانانی شەڕی سەربەخۆیی «ئەلجەزایەر»

«عەبدولعەزیز بوتفلیقە» سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەلجەزایەر لە بەشی شەھیدانی گۆڕستانی «ئەلعالیە» لە ئەلجەزایەر کە مەزارگەی پاڵەوانانی شەڕی سەربەخۆیی ئەم وڵاتەیە ئەسپەردەی خاک دەکرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بوتفلیقە» کە ڕۆژی ھەینی لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا لە ماڵەکەی لە «زرالدا»ی ڕۆژئاوای ئەلجەزایەر ماڵئاوایی لەژیان کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای نوێژی نیوەڕۆ ئەسپەردەی خاک دەکرێت.

«عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر» کە لە سەردەمی بوتفلیقەدا سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بووە، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا فەرمانی دا بۆ ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆماری پێشوو داڵاکانی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نیوەھەڵکراو بێت.

«بوتفلیقە» لە شەڕی ئەلجەزایەردا کە وەک «شەڕی سەربەخۆیی ئەلجەزایەر» و «شەڕی ڕزگاریی نیشتیمان»یش  باسی دەکرێت و لە ساڵی ١٩٥٤ ھەتا  ١٩٦٢ ی درێژەی ھەبوو، بوو بە ئەندامانی بەرەی ڕزگاریی نیشتیمان.

«بوتفلیقە» لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ساڵی ١٩٩٩ وەکو پاڵێوراوی سەربەخۆ بەشداریی کردو تیای دا سەرکەوت. ناوبراو ھەتا ساڵی ٢٠١٩ لەم پۆستەدا مایەوە.

342/