AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
یەکشەممە

١٩ ئەیلوول ٢٠٢١

١٠:٢٢:٣٥ ب.ن
1181211

سەرۆکی پێشووى جەزائیر کۆچی دواییکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی ٨٤ ساڵی گیانی لەدەستدا.کەناڵی فەرمی جەزائیر ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلول (عەبدولعەزیز بوتەفلیقە) سەرۆکی پێشووی جەزائیر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد".

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، لەساڵی ١٩٣٧ لەشاری وەجدەی مەغریب لە خێزانێکی بە ئەسڵ ئەمازیغی لەدایکبووە، هەشتەم سەرۆکی جەزائیر بوو دوای سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا لە ساڵی (١٩٦٢)، ناوبراو لە ساڵی (١٩٩٩) حوکمی وڵاتەکەی وەرگرت و دوای (٢٠) ساڵ لە حوکمڕانی و لە ساڵی (٢٠١٩) لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

342/