AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
ھەینی

١٠ ئەیلوول ٢٠٢١

٤:٥٠:٠٣ د.ن
1178625

باڵوێزی زیمبابووا لە ئێران کۆچی دوایی کرد

پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک کۆچی دوایی باڵوێزی زیمبابووا لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، لە ئاگاداری نامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا ھاتووە:  ڕدوابەدوای ئاگادار بوون لە ڕووداوی تاڵی کۆچی دوایی باڵوێزی زیمبابووا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای ھاواھەنگی لەگەڵ سەرچاوە ئینتیزامی و دادەڤانییەکان، بە خێرایی تەگبیری پێویست بۆ دیاری کردنی شوناس و ڕاپەڕاندنی قۆناغی یاسایی کرا.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە: لەم بوارەدا لە پاش ھەڵگیرانی ھەنگاوی پێویست لە لایەن فەرمانگەی گشتیی تەشریفاتەوە، بەستێنی پێویست بۆ ھاواھەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی زیمبابوا لە تاراندا خۆش کراوە.

پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە  ئاگاداری نامەکەی دا ئەوپەڕی سەرەخۆشی و ھاودەردیی دەوڵەت و گەلی ئێرانی لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردوو و دەوڵەت و گەلی زیمبابوا ڕاگەیاندووە.

342/