AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٨ ئەیلوول ٢٠٢١

٧:٥٨:٢١ ب.ن
1177865

چوونی کوڕی دیکتاتۆری پێشووی لیبی بۆ تورکیا

کوڕی سەرۆک کۆماری لەنێوبراوی لیبی دوای ئازاد کرانی لە زیندان گەییشتە تورکیا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سە رچاوە ئاگادارەکان لەنێو دەوڵەتی لیبی ڕایانگەیاند کە «ساعدی قەززافی» سێھەمین کوڕی «موعەممەر قەززافی» دیکتاتۆری پێشووی لیبی لە زیندان ئاراد کراوەو گەییشتووەتە تورکیا.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، «ساعیدی قەززافی» دەستبەجێ دوای ئازاد کرانی لە  زیندان بە فڕۆکە سەردانی ئەستەمۆڵی کردووە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، کوڕەکەی قەززافی دوای وتووێژی نێوان خێڵەکان لە لیبی لەگەڵ «عەبدولحەمید دەبیبە»ی سەرۆک وەزیران، «فەتحی باشاقا» وەزیری نێوخۆی پێشووی لیبی لە زیندان ئازاد کراوە.

«موعەممەر قەززافی» دیکتاتۆری پێشووی لیبی لە ناڕەزامەندییە جەماوەرییەکانی ساڵی ٢٠١١ ڕووخاو بە ھۆی شۆڕشگێڕانەوە کوژرا.

342/