به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەم کەسانە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، بە تۆمەتی ناڕەزامەندی دەرڕبڕین بەرامبەر بە کودەتای سەربازیی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی ھێزە چەکدارەکانی ئەو کاتە دژی «موحەممەد مورسی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەو لە پارێزگای «ئەلبوحەیرە» لە باکوری ئەم وڵاتە بڕیاری ئیعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ١٤ی ژوئەن، دادگەی پیاداچوونەوەی میسر بڕیاری ئیعدامی ١٢ کەس لە ڕابەرانی تاقمی ئێخوانولموسلمینی پەسەند کردبوو.
ئەم کەسانە بە ڕێکخستنی مانگرتن لە مەیدانی «ڕابیعە عەبدویە» لە شاڵی ٢٠١٣و گردبوونەوەی جەماوەری بۆ داکۆکی لە «موحەممەد مۆرسی» سەرۆک کۆماری پێشووی میسر تۆمەتبار کرابوون.
342/