به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆکایەتی کۆماری تونس راگەیاند ، قەیس سەعید سەرۆکی ئەم وڵاتە بڕیاری داوە بەڕێوەبردنی کاروباری کابینە بگرێتە ئەستۆ و وێڕای ھەڵپەساردنی چالاکیی پەرلەمان ، پارێزبەندیی سیاسیی نوێنەرانیشی ھەڵوەشاندووە .
ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ دەڵێن سەعید بە یارمەتی ئەرتەشی تونس دەستی داوەتە ئەم کار نیمچە کودیتایە.
راشد غەنووشی سەرۆکی پەرلەمانی تونسیش خێرا ئەم کارانەی قەیس سەعیدی بە ھەنگاوێک بۆ خستنی شۆڕشی تونس و ھەروەھا کودیتایەک لە دژی یاسای بنەڕەتی و ئازدیی لەم وڵاتەدا ناوبردووە .
ئێستاکە ناڕەزایەتییش لە تونس لە دژی وەلانانی ھیشام مەشیشی سەرۆک وزیرانی ئەم وڵاتە ھەیە .
342/