AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٤ حوزەیران ٢٠٢١

٧:٢٧:٥٨ د.ن
1147583

گەورەترین داهێنانی ئیمام خومەینی کۆماری ئیسلامی بوو

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتەیەکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی جەختیان کرد: گەورەترین داهێنانی ئیمام کۆماری ئیسلامی بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ بە بۆنەی 32هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی، رێبەری شۆڕش لە دەنگ و ڕەنگی ئیرانەوە لە گەڵ خەڵک قسەی کرد.

ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی ئیمام خومەینی هەموو ساڵێک بە وتەدانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە مەرزارگەی ئیمام خومەینی بەڕێوە دەچوو کە ئەمساڵ بە بۆنەی کۆرۆنا و ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لەوێ بەڕێوە ناچێت.

ئایەتوڵا خامنەیی لە قسەکانیاندا وتیان: دیمۆکراسی دینی لە ژێر ناوی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی ناسرا و کۆماری ئیسلامی بووە گەورەترین داهێنانی ئیمام.

زەروورەتی پاراستنی یادی ئیمام
خەڵکی ئێران ئەمڕۆ و تا داهاتووی دوور پێویستیان بە پاراستنی یاد و بیرەوەری ئیمام خومەینی هەیە.
ئیمام داهێنانی زۆریان بوو و گرینگترینیان کۆماری ئیسلامی بوو. ئەمەش هەمان دیمۆکراسی دینییە کە لە ژێر ناوی کۆماری ئیسلامی فەرمی بووەوە.
لە ڕژی یەکەمی پێکهاتنی کۆماری ئیسلامی، بەدفەڕان و دوژمنان و ئەوانەی نەیاندەتوانی ئەم دیاردە گەورەیە قەبووڵ بکەن، لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا دەیانوت کۆماری ئیسلامی تا ساڵێکیتر نامێنێت و لە ناو دەچێت.
پاش کۆچی دوایی ئیمام خومەینی دیسانەوە دوژمنان هیوادار بوون و پێشگۆییەکانی خۆیان دووپات دەکردەوە.
حیزبێکی لاوازی دێرین لە ساڵی ٦٩، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد کە تێیدا ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی لە لێواری هەڵدێر دایە واتا بجووڵێتەوە کەوتۆتە خوارەوە و لە ناو چووە.

پێش بینی دەکرا کە کۆماری ئیسلامی نەمێنێت

پاش چەند ساڵ گرووپێک کە بەداخەوە بەرپرسیاریش بوون و لە ئەندامانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بوون، لە نامەیەکدا ڕایانگەیاند دەرفەتێکی کورت بۆ ئێران ماوەتەوە.
پێش و پاش ئەمانەش تاقم و گرووپ و دەستەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا ئەمانەیان دووپات دەکردەوە. لە ژێر سێبەری بیانییەکان و دوژمنانی ئێران ئەمانە دەوترا و لە رادیۆکان بڵاو دەبووەوە و مزگێنی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیان ئەدا و ئاواتی خۆیان بە شێوەی هەواڵ و شرۆڤە باس دەکرد.
دواهەمین جار دوو ساڵ لەمەوپێش بەرپرسێکی باڵای ئەمریکیی بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران ٤٠ ساڵەیی خۆی نابینێت.
ئەو کەسانەی ئەمانەیان پێشبینی دەکرد، ڕوانینیان بۆ زۆربەی شۆڕشەکان بەم شێوە بوو چونکوو زۆربەی شۆڕشەکان کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژاوای ئاسیا و ئەفریقا و تەنانەت ئەورووپاش ڕوویان دابوو، پاش چەند ساڵ لە ناو چوون.
لە ئێران بزووتنەوەی مەشرووتە بەو هەموو هەرا و هووریاوە بەدی هات بەڵام ١٥ ساڵ پاش ئەوەی فەرمانی مەشرووتە واژۆ کرا، کەسێکی وەکوو ڕەزا خان هاتە سەر کار.

بەرەوپێش چوون و پێشڕەوتی ئێران

ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی هەم گەشەکراوتر لە ٤٠ ساڵی پێشوو و هەم پێشکەوتووتر لە هەمووانە. ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە رازی مانەوە و پێشکەوتنی چییە؟ بۆچی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای ئەو هەموو دوژمنییە چارەنووسی وەکوو شۆڕشەکانی دیکە نەبوو؟
ڕازی مانەوەی کۆماری ئیسلامی هاوڕێیەتی ئەم دوو وشە واتا کۆماری و ئیسلامییە. خەڵک و ئیسلام، کۆماری واتا خەڵک، ئیسلامی واتا ئیسلام و ئایین.
کاری گەورەی ئیمام ئەوە بوو کە ئەم بیرۆکە ئەم تیۆریەی کۆماری ئیسلامییەی خولقاند و ئەوەی هێنایە نێو گۆڕەپانی تیۆرییە سیاسییەکانەوە و ڕوونی کردەوە.
زاڵ بوونی ئیمام بە سەر بنەماکانی ئیسلامی و مەعریفەت و گشتگیربوونی ئەو لە تێگەیشتنی بابەتە ئیسلامییەکان ئەم تیۆرییەی لە زەینی ئەودا بەدی هێنا کە دژبەری زۆری بوو. هەم بابەتی ئیسلامی بوونی عاکمییەتی ئیسلام و هەم خەڵکی بوونی عکوومەت دژبەر و دوژمنی زۆری بوو. لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا کەسانێکی دژ هەبوون کە ئاماژە بۆ بیروڕاکانیان دەکەم.

دین و ئایین و سیاسەت لە کۆماری ئیسلامی

دەستەیەک سکولار بوون و بڕوایان وابوو کە ئایین مافی ئەوەی نییە بێتە ناو سیاسەتی وڵاتێکەوە. گەر کەسێک بڕوای بە ئایین هەبێت، بۆ نوێژ و بابەتە دەروونییەکانە. ئەوانە بڕوایان بە حاکم بوونی ئایین نەبوو. هەندێ کەس دەیانوت دین ڕووخێنەری کۆمەڵگا و زیانبەخشە. دەستەیەکیتر بڕوایان بە ئایین هەبوو و دەیانوت دین نابێ تووشی سیاسەت بکرێت و دەبێ بڕواتە لاوە و پیرۆز بوونی خۆی بپارێزێت و نەچێتە نێو گۆڕەپانی سیاسەتەوە.

دژەکانی حاکم بوونی دیموکراسیش دوو بەرە بوون، یەکیان بەرەی لیبراڵە سکولارەکان کە بڕوایان بە دیموکراسی بوو بەڵام دەیانوت ئەمە پێوەندی بە ئایینەوە نییە، لە دیموکراسی دەبێ لیبراڵەکان و تیکنوکراتەکان وەرن. بۆیە دیموکراسی ئایینی و کۆماری ئیسلامی بێ واتایە. ئەوان لە گەڵ بەشی کۆماریدا دژایەتییان دەکرد. هەندێ کەسیش بڕوایان بە ئایین بوو و دەیانوت حاکم بوونی ئایین پێوەندی بە خەڵکەوە نییە.
نموونەی لێکەوتەکانی تیۆری دووهەممان لە داعەشدا بینییەوە ئەوان بڕوایان بە حاکم بوونی ئایین هەبوو و گرینگییان بە خەڵک نەدەدا. ئیمام خومەینی بە پشت بەستن بە خودا، بڕوا بە خەڵک و بە هۆی ئەو مەعریفە قووڵەی لە ئایین بووی، ئەستوور ڕاوەستا و ئەم تیۆریەی بردە پێشەوە و ئەم داهێنانە گەورەی لە کۆمەڵگا بەدی هێنا.
قورئان بە ڕوونی باسی حاکم بوونی ئایینی کردووە
قورئان بە ڕوونی باسی حاکم بوونی ئایینی کردووە. بەڕاستی گەر کەسێک ئەوە ڕەت بکاتەوە نیشاندەری ئەوەیە بیریان لە قورئان نەکردۆتەوە. لە لایەکیترەوە ئایەتی پیرۆزی سوورەتی نسا کە ئیمام ئاماژەی پێ دەکات دەفەرمێ پێغەمبەرانمان نارد کە گوێڕایەڵ بن لە چیدا گوێڕایەڵ بن؟ بابەتی پێڕەوی پێغەمبەران چییە؟
حاکم بوونی ئایین و ئیسلام بابەتێکی ڕوونە کە پێویستیی بڕوا بە ئیسلامە واتا گەر کەسێک بڕوای بە ئیسلام بێت دەبێ بڕوای بە حاکم بوونی ئیسلام لە کۆمەڵگاش هەبێت بەڵام بابەتی خەڵکی بوون، دیموکراسی و متمانە بە دەنگی خەڵک بابەتێکی گرینگە کە دەبێ لە دوو ڕوانگەوە بۆی بڕوانین، یەکەم لایەنی ئایینی بڕوایە کە بابەتی بەرپرسیاریەتی و مافە. لایەنی دیکە ئەگەری حاکم بوونی ئایینە کە بە بێ بوونی خەڵک جێبەجێ ناکرێت. لە قورئانی پیرۆزدا سەبارەت بە بەرپرسیاریەتی خەڵک سەبارەت بە چارەنووسی کۆمەڵگا ڕوون و فراوانە. هەموو کۆمەڵگا سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵگا بەرپرسیارن. 
ئەمە لە گرینگترین و پێویستترین مافەکانی خودا لە سەر خەڵکە کە دەبێ هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی ماف لە کۆمەڵگادا هەبێت. ئەمە بەرپرسیاریەتی خەڵکە، دەبێ یارمەتی بدەن کە لە وڵاتی حکوومەتی ماف، حکوومەتی خودا دەسەڵاتدار بێت، ئەرکی ئەمر بە چاکە یەکێک لە باشترین چاکەکانی حکوومەتی ماف و بەرانبەرییە. دەبێ لە کۆمەڵگادا ماف و بەرانبەری هەبێت.
بەرپرسیاریەتی و مافی خەڵکی لە ئیسلامەوە دەرکەوتووە. لایەنی دووهەم پشتیوانی و پێویستی بە پشتیوانی خەڵکییە.
ئەو ڕۆژەی کە ئیمام باسی حیجابیان کرد، ژنان ناچار بوون لە کۆمەڵگادا حیجابیان هەبێت. زۆر کەس دژی ئەمە بوون. یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئیمام بە منی وت ئەمە چییە کە ئیمام دەیڵێن؟ هەڵبەت ڕای ئێمە، ڕای ئیمام بوو.
ئیمام خومەینی وای کرد خەڵکی ئێران ببنە خاوەنی وڵاتی خۆیان
ئیمام بە گەڵاڵەی لۆجیکی توانی میلەتی ئێران کە چەندین سەدە لە گەڵ ستەم ڕاهاتبوو، بێنێتە نێو گۆڕەپان و ببنە خاوەنی وڵاتەکەیان و کارێکیان کرد کە میلەتی ئێران بڕوایان بە خۆیان هەبێت. ئێوە لاوانی عەزیز کە سەردەمی پێش شۆڕشتان نەبینیوە زۆر ئەستەمە بزانن چۆن بووە. ئێمە لەو سەردەمەدا ژیاوین و هەناسەمان کێشاوە. لەو سەردەمە خەڵک گرینگ نەبوون و ئەمەش بابەتێکی ئەستەم بوو.
ئیمام دوو وشەی "کۆماری" و "ئیسلامی" ڕێگا چارەی وڵات دەزانی کە ئێمە ئیسلام لە بەرچاو دەگرین و خەڵکیش لە گۆڕەپاندا ببن. کۆماری ئیسلامی واتا حاکم بوونی ئیسلام و حاکم بوونی خەڵک کە ئەمانەش هیچ دژایەتییەکیان پێکەوە نییە.