به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کاربەدەستێکی ئاسایشیی کۆنگۆ رۆژی دوشەممە گوتی ، لانیکەم 27 کەسی مەدەنی لە گوندی بوگا و 23 کەسی مەدەنی لە گوندی چابی لە پارێزگەی ئیتووری باکووری رۆژھەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لە پەلاماری جیاجیای تیرۆریستیی شەوی رابردوو کوژران .
کاربەدەستانی کونگۆ ئەم پەلامارانە دەگێڕنەوە بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانیی دیموکراتیکی سەر بە داعش . دەگوترێ کە ئەندامانی ئەم گروپە پێکھاتوو لە سەدان تیرۆریستی چەکدار لە رۆژھەڵاتی کۆنگۆ کە زەنگینە بە کانگە ، جێگیرن .
ھێزەکانی ھاوپەیمانیی دیموکراتیک لە کاتی دەسپێکی ھەڵمەتی ئەرتەش لە ئاخر و ئۆخری ساڵی 2019 وە ، دەیان پەلاماریان لە دژی خەڵک ئەنجامداوە .
342/