AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahar tv
شەممە

١٣ ئازار ٢٠٢١

١:٣٢:٤٩ د.ن
1122972

وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنی مەبعەسەوە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی جێژنی پیرۆزو گەورەی مەبعەسەوە دوو ئامانجی دوژمنی لە شەڕی نەرم دا ڕوون کردەوە کە بریتی بوون لە «پچڕاندنی زنجیرەی یەکتر ئامۆژگاری کردن»و « بەراوەژوو پیشاندانی ڕاستییەکان».

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتاردانێکی تەلەفزیۆنی دا بە بۆنەی ساڵگەڕی جێژنی مەبعەسی  پێغەمبەری سەردار حەزرەتی موحەممەدی موستەفا  (ص)ەوە،جەختی کرد: پچڕانی زنجیرەی «تەواسی» و یەکتر ئامۆژگاری کردن گەلێک پڕمەترسییەو لاوان وەکو ئەفسەرانی شەڕی نەرم نابێ بھێڵن وەھا ڕووداوێک بقەومێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی جەختی کرد: شۆڕشی ئیسلامی بە دەستپێشخەری و بوێریی ئیمام خومەینی(رە)، ڕێبازی بیعسەتی پێغەمبەری خۆشەویستب ئیسلامی بووژاندەوەو ھەر لە بەر ئەمەش کەوتووەتە بەر ڕق و دوژمنایەتیی بەردەوامی تەواوی ملھوڕانی جیھان، کە دیارە مانەوە لە سەر ڕێگای ڕاست ئەو ڕق و دوژمنایەتییانە پوچەڵ دەکاتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە دوژمنایەتیی ستەمکارانی جیھان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئەمڕۆش نیزامی ئیسلامی کە لە پڕوپاگەندەی بەرەی موستەکبیراندا، وەک ئیسلامی سیاسی ناوی دەبردرێت، بووەتە ئامانجی ھەموو جۆرە ھێرش و پیلانێک، چونکو توانیویەتی بۆ وەدی ھاتنی دەستەڵاتی ئیلاھی، حکومەت پێک بێنێ و شوناس و پێناسەی ئایینی و ئیسلامی بە گەلی مەزنی ئێران ببەخشێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی،وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە شۆڕشی ئیسلامی بە پەیڕەوی لە بیعسەتی نەبەوی لە بەرامبەر ستەم و ملھوڕایەتی و ئیستیکبارو لە دتەنیشتی چەوساوەکاندا وەستاوە، وتیشی: بە پێکھاتنی حکوەمتی ئیسلامی ھەر ئەو ڕووداوانەی کە بۆ پێغەمبەران ھاتە پێشەوە، بۆ ئێمەش قەوماو تەواوی ملھوڕو چەوسێنەرانی دنیا لە بەرامبەر گەلی ئێراندا ڕیزیان بەست.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی تیشکی خستەسەر چەواشەکاری و درۆودەلەسەی بەرەی ئیستیکباریش و پێی داگرت: ئەواتنە بە درۆ لە پڕوپاگەندەکانیاندا دەیانگوت ، گوایە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ھەموو دنیادا کێشەی ھەیەو بەشەڕ ھاتووە، لە کاتێکدا کە حکومەتی ئیسلامی بە گوێرەی ڕاسپاردەکانی قورئان، تەنیا لە بەرامبەر کەسانێکدایە کە دوژمنایەتیی گەلی ئێران دەکەن و لەگەڵ گەلان و وڵاتانی دیکەدا بە ھەر ئایین و ڕەگەزێکەوە پەیوەندیی گەرم و گوڕو دۆستانەی ھەیە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بەراوەژوو پیشاندانی ڕاستییەکانی وەک شێوازێکی دیکەی دوژمن لە شەڕی نەرم دا لە قاو داو وێڕای ئاماژە کردن بە نمونەگەلێکی درۆزنیی ئاشکرا وتیشی: جەماوەری چەوساوەی یەمەن ئەوە بۆ شەش ساڵ دەڕوات کە بە گڵۆپی سەوزی دەوڵەتی ئەمریکا کەوتوونەتە بەر یوردومان و گەمارۆی ئابووری و خۆراک و داوودەرمانی حکومەتی بێ بەزەیی و ملھوڕی سەعودی و کەچی دەنگی ناڕەزامەندیی ھیچکام لە کۆڕوکۆمەڵگە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتەکانی بانگەشەکەری ڕۆژئاواییش دەرنایەت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕق و کینەی ئەمریکییەکان لە ئامادە بوونی ناوچەیی ئێران ، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووی لە ھەر سوچێکی ناوچەکە کردبێت، چ سووریاو چ عێراق، بۆ بەرەڤانی کردن لە دەوڵەتی یاسایی و بە پێی داخوازی و ڕەزامەندیی ئەو دەوڵەتەو بە شێوەی موستەشاریانە بووە، لە کاتێکدا کە ئەمریکیەکان لە ڕووی ملھوڕیەوە چوونەتە عێراق و سووریاو بنکەو سەربازگەیان دامەزراندووە. 

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی،حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی پێشی داگرت: ھەڵبەت دیارە ئەمریکا دەبێ بە دڵنیاییەوە عێراق چۆڵ کات، چونکو ئەم بابەتە خواست و یاسای عێراقییەکانەو خاکی سووریاش دەبێ ھەرچی خێراتر بەحێ بھێڵێت.

342/