هەواڵدەریی "سپوتنیک"ی ڕووسیا وێڕای ئاماژەیەکی کورت بۆ مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، 22ی ڕێبەندانی وەکوو یەکێک لە سەرەکیترین رۆژە پشووە نەتەوەییەکانی ئێران ناو برد و وتی: ئەمساڵ ئێرانییەکان بە ئوتومبیلەکانیان لە ڕێپیوانی ئەم ڕۆژەدا بەشداری دەکەن.
سپوتنیک هەروەها ئاماژەی بە بەخشرانی 3 هەزار و 840 بەندکراو لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی 42هەمین سالوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕش کردووە.
هەواڵدەریی "ئاسوشیەیتێدپرێس"یش ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەمە 42هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە کە ئەمساڵ ڕێپێوانی ئەم ڕۆژە بە شێوەی مۆتۆری و ئوتومبیلی و باسکێڵ بەڕێوە دەچێت.
ئەم هەواڵدەرییە ئەمریکییە نووسیویە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی شار و گوندەکانی هەموو ئێران بڕیارە بە ئوموتومبیل و مۆتۆرەکانی خۆیان بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم شۆڕشە بەشداری دەکەن.
شەقامەکان بە ئاڵای ئێران ڕازاونەتەوە
هەروەها سەبارەت بە حاڵ و دۆخی جێژنی ساڵوەگەڕی شۆڕش نووسیویە: شەقامەکان بە ئاڵای ئێران و ژمارەیەکی زۆر میزەڵان ڕازاوەتەوە و سروودی شۆڕشی و نیشتمان پەروەری بڵاو دەبێتەوە.
کەناڵی ئەلمناری لوبنانیش ڕووماڵی تایبەتی ئەم رووداوەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕٶ ڕێپێوان بە ئوتومبیل و مۆتۆر لە تاران و شارەکانیتری ئێران بەڕێوە دەچێت.
کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەلجەزیرە و ئەلمەیادین بەرنامە ئاساییەکانی خۆیان بچڕاند و بەشهایەک لە ڕێپێوانی بەرزڕاگرتنی شۆڕشی ئیسلامییان بە شێوەی زیندوو بڵاو کردەوە.
ئەوان هەروەها وتەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانیان بڵاو کردەوە و بە شێوەی ژێرنووس بڵاویان کردەوە. ئەلمەیادین هەروەها ڕاپۆرتی داوە: خەڵکی ئێران شەوی ڕابردوو دروشمی "الله اکبر"یان وتەوە و لە مزگەوتەکان بە ڕەچاو کردنی خاڵی تەندروستییەکان، هەندێ ڕێوڕەسمیان بەڕێوە برد.
ئەلنەشرەی لوبنانیش لە سەر ڕێوڕەسمی ئەم جێژنە لە ئێران و وتەکانی سەرۆک ڕۆحانی هەندێ ڕاپۆرتیان بڵاو کردەوە. هەواڵدەریی ساناش هەواڵی داوە: ئێران 42هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی بەرز راگرت.
ڕادیۆ نووری لوبنانیش لە سەر ڕێوڕەسمەکانی ئەم ڕۆژە بەرنامەی تایبەتی بڵاو کردەوە.