AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٧ شوبات ٢٠٢١

١٢:٥١:٤٢ د.ن
1113099

ئەمریکا هەموو گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە، دەگەڕێینەوە سەر بەڵێنە ناڤۆکییەکان

فەرماندەکان ، فڕۆکەوانان و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بەیانی ئەمڕۆ لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە بۆنەی ساڵڕۆژی بەیعەتی مێژوویی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە گەڵ ئیمام خومەینی لە ساڵی 1357ی هەتاوی ،فەرماندەکان، فڕۆکەوانان و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بەیانی ئەمڕی چوونە دیداری ڕێبەری باڵای ئێران.

ڕێبەری باڵای ئێران لەم دیدارەدا وتیان: ئەگەر دەیانەوێت ئێران پابەندی بەڵێنەکای بێت دەبێ هەموو گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە.

 ئەوەشیان وت کە هەندێ قسە و باس هەیە لە دنیادا سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران، هەم ئەورووپاییەکان شتێک دەڵێن و هەم ئەمریکاییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران گوێ بەم قسە پڕوپووچانەی ئەوانەی ئیدیعایان هەیە و کردەوەیان نییە، نادات.

ئەو وڵاتانە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیان پێشێل کرد و مافی ئەوەیان نییە مەرج بۆ ئێران دیاری بکەن. ئەوان گەمارۆکانیان نەک هەڵنەگر بەڵکوو زیاتریشیان کردەوە .

ڕێبەری وتیان: ئەو لایەنەی کە مافی هەیە بۆ درێژەدان بە کاری ڕێککەوتنی ناڤۆکی مەرج دیاری بکات. ئێرانە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێران هەر لە سەرەتاوە پابەند بووە بە بەڵێنەکانی و پێشێلی نەکردووە.

 ئێمە دەبێ مەرج دیاری بکەین و مەرجیشمان ئەوەیە کە ئەگەر دەیانەوێت ئێران بگەڕێتەوە سەر بەڵێنە ناڤۆکییەکانی دەبێ ئەمریکا گەمارۆکا بە تەواوەتی هەڵوەشێنێتەوە و بە کردەوە نەک بە قسە. ئێمەش تاقی دەکەینەوە ئەگەر ڕاست و دروست بوو و گەمارۆکان هەڵوەشایەوە ئەوسا دەگەڕینەوە بۆ بەڵێنەکانمان.

 جەختیشیان کرد کە ئەمە سیاسەتی یەکلایی کۆماری ئسلامی ئێرانە و بەرپرسان هاوڕان لە سەر ئەمە و لەم سیاسەتە پاشگەز نابینەوە. هەڵەی ئەمریکا ئەوەیە کە هێشتا باش گەلی ئێران ناناسێت.

 ڕێبەری ئەوەشیان وت کە یەکێک لە گەمژەکانی ئەمریکا دوو ساڵ لەمەوپێش وتبووی جەژنی أانویەی 2019 لە تاران دەگرین. ئێستا ئەو کەسە چووتە زبڵدانی مێژوو و سەرۆکەکەی بە شەق لە کۆشکی سپی دەرکرا بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوان بە خوا هەر سەربەرزە و خۆراگر.

 سەبارەت بە مەشق و مانۆڕەکانی هێزە سەربازییەکانیش وتیان: ئەنجامدانی مانۆڕی گەورە و سەرسووڕهێنەر ئەویش لە کاتی گەمارۆدا ، لە ڕاستیدا دابین کردنی ئاسایشی نەتەوەییە بە دەستی ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە و زۆر مایەی شانازیە.