AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews - ABNA24
یەکشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢١

١:٥١:٢٦ د.ن
1110975

ڕێبەری شۆڕش لە سەر مەزارگەی ئیمام خومەینی ئامادە بوو

ئایەتوڵڵا خامنەیی هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دەیەی فەجر و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕش لە سەر مەزارگەی ئیمام خومینی و شەهیدان ئامادە بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دەیەی فەجر و لە سەروبەندی چل و دووهەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەر مەزارگەی  بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئامادە بوو و بە خوێندنی نوێژ و قورئان، یادی ئیمام خومینی بەرز ڕاگرت.

ڕ‌ێبەری شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بە ئامادە بوون لەسەر گڵکۆی شەهیدان، بەهەشتی، ڕەجایی، باهونەر و شەهیدانی ڕووداوی حەوتەمی پووشپەڕ 1360، داوای بەرزترین پلەکانی لە خودای گەورە بۆ ئەو شەهیدانە، کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی دواتریش لە سەر گڵکۆی شەهیدانی پایەبەرز ئامادە بوو و سڵاوی لە ڕۆحی پاکی پارێزەرانی ئیسلام و ئێران کرد.

342/