AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢١

١:٤٣:٢٣ د.ن
1110967

بەسیاسی کردنی نوێژ لە هەرێمی کوردستان و چۆڵ کردنی مزگەوت

لەم ڤیدیۆیەدا دەبینین کە چۆن کاتێک ڕۆژی هەینی مامۆستای مزگەوتی ئیسرا و معێراج لە سلێمانی باسێکی بە پەیوەندی بە نوێژ و ئایین دەکات خوڵک مزگەوت بەجێدێڵن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆش، گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوبووەوە، کە بەشێک لە نوێژخوێنانی مزگەوتی ئیسرا و معراجە لە هەولێر، دوای ئەوەی گوێبستی ئەوە بوون وتاربێژی مزگەوتەکەیان باسی ئەو کورتە فیلمە ئێرانییە دەکات، کە لەسەر یارمەتی حاجی قاسم سولەیمانی بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتی پەلاماری داعش بەرهەم هێنرابوو،  مزگەوتەکەیان بەجێهێشت.

خەڵکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بێزاری خۆیان دەربڕیوە کە خوتبەکانی نوێژ بە سیاسی بکرێت و لە سەر دەستووری وەزارەتی ئەوقاف مەلاکان قسەبکەن و خوتبەخوێن و وتاربێژ ببێتە گوێ لە مشتی حکومەت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بۆردی دانانی وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم، ئاگاداری وتاربێژانی کردبووەوە، کە دەبێت پابەندبن بەو ناونیشانەی بۆردەکەیان دیاری دەکات و هەر وتاربێژێک پابەندنەبێت رێکاری کارگێری لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لەبەرامبەریشدا، نوێژخوێنان و وتاربێژان ئەو بریارە بە کاری "دیکتاتۆرەکان" وەسف دەکەن.

342/