ئه‌ستانه‌ كۆتایی هات

  • کۆدی هه واڵ : 807306
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی 24
Brief


رووسیا و توركیا و ئێران له‌ به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانووستاندنه‌كانی ئه‌ستانه‌دا ته‌ئكیدیان له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كرده‌وه‌.

رووسیا و توركیا و ئێران له‌ به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانووستاندنه‌كانی ئه‌ستانه‌دا ته‌ئكیدیان له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كرده‌وه‌.

به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن خیره‌ت ره‌حمانوڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان خوێندرایه‌وه‌، باسی له‌ چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌كانی سووریا كردووه‌ و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌ كێشه‌كانی سووریا به‌ رێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: ره‌حمانۆڤ هه‌روه‌ها گووتی" رووسیا و توركیا و ئێران له‌سه‌ر درووستكردنی لیژنه‌یه‌كی سێ قۆڵی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ست له‌ سووریا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، پیویسته‌ ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووری له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان جیابكرێنه‌وه‌.

هه‌ر سێ وڵاتی رووسیا و توركیا و ئیران پاڵپشتی خۆیان بۆ به‌شداریكردنی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووری له‌ گفتوگۆكانی 8/2/2017 ی جنێڤ ده‌ربریووه‌.

له‌ پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی كۆتایی دانووستاندنه‌كان، محه‌مه‌د عه‌لوش سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووری رایگه‌یاند" چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادانی ئه‌سه‌د و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ توندوتیژییه‌كاندا هه‌بووه‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License