$icon = $this->mediaurl($this->icon['mediaID']); $thumb = $this->mediaurl($this->icon['mediaID'],350,350); ?>
عێراق

13سەركردە و64چەکداری داعشی لە ئەنبار كوژران

  • کۆدی هه واڵ : 811548
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

13 سەركردەی داعشی لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، سەرەڕای كوژرانی 64 چەكدار و خۆكوژی دیكە، كە لە سووریاوە هاتوونەتە عێراق و زۆربەشیان بیانی بوونە

شانەی راگەیاندنی جەنگی: لەنێو سووریاوە دەزگای هەواڵگری چاودێری كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی ئەبو بەكر بەغدادی كردووە

شانەی راگەیاندنی جەنگی كوژرانی 13 سەركردەی داعشی لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، سەرەڕای كوژرانی 64 چەكدار و خۆكوژی دیكە، كە لە سووریاوە هاتوونەتە عێراق و زۆربەشیان بیانی بوونە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا:رۆژی دووشەمە 13-2-2017 شانەی راگەیاندنی جەنگی لە بەیاننامەیەكدا ئاشکرای کردلەنێو خاكی سووریاوە تاوەكو گەیشتنی بۆ نێو عێراق دەزگای هەواڵگری بە وردی چاودێری كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی ئەبو بەكر بەغدادی، خەلیفەی داعشی كردووە .

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق كۆبوونەوەی ئەو سەركردانەی داعشیان لە ئەنبار كردووەتە ئامانج لەئەنجامدا 13 سەركردە، 40 چەكدار و24 خۆكوژی داعش كوژراون .

بەپێی راگەیێندراوەکە لە رۆژی 9-2-2017 كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی بەغدادی لە ریفی رەققە بەڕێكەوتووە و لە ناوچەی سویعیە لە دەوروبەری (ئەلبوكەمال) گیرساوەتەوە. رۆژی دواتر لە ناوچەی ئەلبوكەمال ئۆتۆمبێلەكانیان بە پیکاب گۆڕیوە ئەمجارەیان كاروانی ئۆتۆمبێلەكانیان لە ناوچەی عوبەیدی گیرساوەتەوە، كە بارەگای دیوانی خەلافەتى ليێه .

لەبارەی کات و شوێنی کردنە ئامانجی ئەو کاروانەی داعش، شانەی راگەیاندنی جەنگى ئاماژەی بەوەکردووە رۆژی شەممە 11-2-2017 شوێنی كۆبوونەوەكە و چوار ناوچەی دیكە لە قەزای قائیم و عەكاشات لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق جۆری F16  لەگەڵ بارەگای عەكاشاتی سەر بە ویلایەتی باشوور كە تایبەتە بە موهاجیرەكان كراونەتە ئامانج .

رۆژی یەکشەممە 12-2-2017 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی كۆبوونەوەیەكی گرنگی رێكخراوی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە قەزای قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار، ئەبوبەكر بەغدادی برینداربووە ، بەڵام تاوەكو ئێستا هەواڵەكە پشتڕاستنەكراوەتەوە .

ناوی 11کەس لە سەرکردە کوژراوەکانی داعش :

ئەبو جنات ئەلراوی، بەرپرسی ئەمنی
 ئەبوعایشە
 ئەبو مالیک تەلەعفەر
 ئەبو زەید، بەرپرسی راگەیاندن
 ئەبو مەحموود حەیالی، والی فورات
ئەبو حوسێن قورەیشی، بەرپرسی دۆسیەی کیمیایی
 ئەبو ئەسید، سەرکردە لە ویلایەتی موسل لە تەلەعفەر
 هیشام ئەبو حەنیفە بەلجیکی
 عەبدولقادر رقاوی ئەبو محەممەد
 نزار مەحموود دهش ئەبو دوعا
 ئەبو مالیک جەزراوی


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش