بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا بۆ چاوپێکەوتن و پرس و راوێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە تاران .
دریژه ی بابه ته کان ...-
-
پێداگریی ئێران و تورکیا لەسەر هەڵوێستی بەبڕشتانەی جیهانی ئیسلام لە بەرامبەر گەڵاڵەی سەودای سەدە
February 3, 2020 - 1:07 PMوەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا جەختیان کردەوە لەسەر هەڵوێستی بە بڕشتانەی جیهانی ئیسلام لە بەرامبەر گەڵاڵەی ئەمریکی- زایۆنی سەودای سەدە .
دریژه ی بابه ته کان ... -
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی ئێران دەکات
February 2, 2020 - 1:35 PMوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: "جۆزێف بۆرێڵ" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ یەکەمین جار پاش وەئەستۆگرتنی ئەو پۆستە سبەی دووشەممە سەردانی ئێران دەکات.
دریژه ی بابه ته کان ... -
پەسەن کرانی پرۆژەیاسای چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینیی فەرەنسا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری
January 27, 2020 - 1:26 PMوێڕای درێژە پێدای ناڕەزایەتی بەربڵاوی جەماوەری، دەوڵەتی فەرەنسا پرۆژەیاسای چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینیی ئەم وڵاتە پەسەن کرد.
دریژه ی بابه ته کان ... -
پەیامی سەرەخۆشیی ڕۆحانی دوابەدوای گیان لە دەس دانی خەڵکی تورکیا
January 26, 2020 - 2:03 PMحەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دوابەدوای گیان لە دەس دانی ژمارێک لە خەڵکی تورکیا بە هۆی بومەلەرزەکەی ئەمدواییە سەرەخۆشی کرد لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.
دریژه ی بابه ته کان ... -
بروسکەی ڕێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی ڕوو لە پەنجاو چوارەمین یەکیەتی ئەنجوومەنی ئیسلامی خوێنکاران لە ئوروپا
January 26, 2020 - 2:03 PMڕێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی لەمیانەی بروسکەیەک ڕوو لە پەنجاو چوارەمین کۆبوونەوەی یەکیەتی ئەنجوومەنە ئیسلامی یەکان لە ئوروپا پێداگری کرد کە کۆبوونەکەی ئەمساڵیان لەنیو ڕووداوگەلیکی گرینگ دا تێدەپەڕێ کە هەرکام لەو ڕوداوانە لەلایەنیکەوە نیشاندەری مازنایەتی و متمانەی ئێرانی ئیسلامی و گەلە ڕاپەڕیوەکەیەتی.
دریژه ی بابه ته کان ... -
"ڕێککەوتنەکەی ترامپ" لەجیاتی "بەرجام" خەیاڵاتی بوونی ئەمریکاو محەکی فەرمانڕەوایی ئەمریکا
January 25, 2020 - 2:10 PMوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەردەلادان لەسەر تابلۆی ڕێککەوتنی ترامپ لەجیات ڕێککەوتنی بەرجامی بەئاراستەی ڕێککەوتنی ئەمریکیەکان زانی.
دریژه ی بابه ته کان ... -
ڕەخنە لە ھەڵوێستی ئەورووپا لەمەڕ چالاک کردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێو بەرجام
January 25, 2020 - 1:54 PMیاریدەری تایبەتی شەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ھەڵوێستی ئەورووپا لەمەڕ چالاک کردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێو بەرجامی بە ناکاریگەر زانی.
دریژه ی بابه ته کان ... -
ڕەخنەی زەریف لە ھەڵوێستی ترۆئیکای ئەورووپی لە ھەمبەر بەرجام دا
January 23, 2020 - 11:50 AMوەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ھەڵوێستی ترۆئیکای ئەورووپی واتە بریتانیاو ئاڵمانیاو فەرەنسا لە ھەمبەر بەرجام لەژێر کاریگەریی سیاسەتەکانی ئەمریکا ڕەخنەی گرت.
دریژه ی بابه ته کان ... -
دیداری بەرھەم ساڵح لەگەڵ ترەمپ کشانەوەی ڕاوێژکارەکەی لێ کەوتەوە
January 23, 2020 - 11:50 AMسەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی پێنج شەممە وایان بڵاو کردەوە کە، ئەحمەد یاسری ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆک کۆماری عێراق دوابەدوای دیدارەکەی دیداری بەرھەم ساڵح دۆناڵدترەمپ لە کۆبوونەوەی ئابووریی داڤووسی سوییسڕا لە پۆستەکەی کشایەوە.
دریژه ی بابه ته کان ... -
وەزیری پیشەو تەکنۆلۆژیای تورکیا: پەرەسەندنی ھاوکارییەکانی ئێران و تورکیا دەبێتەھۆی برەوی ناوچەکە
January 22, 2020 - 2:11 PMموستەفا وارانک«Mustafa Varank» وەزیری پیشەو تەکنۆلۆژیای تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «سۆرێناسەتتاری» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشی زانست و تەکنۆلۆژیا لە ئانکارا،خوازیاری پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بوو لە بوارە جۆربەجۆرەکان و بە تایبەت پیشەو تەکنۆلۆژیا.
دریژه ی بابه ته کان ... -
پێداگری سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر پەرەی هاوکاری نێوان وڵاتە جۆر بە جۆرەکانی جیهان
January 22, 2020 - 2:09 PMسەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری کرد لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاریی ئابووری ، کەلتووری و زانستی نێوان وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان .
دریژه ی بابه ته کان ... -
ئوکراین: ئێران هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە مەسەلەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی بەجێ هێناوە
January 22, 2020 - 1:58 PMسەرۆک کۆماری ئوکراین، ڕایگەیاند کە ئێران لە مەسەی ڕوون کردنەەوەی پرسەکانی هاوپێوەند بە کەوتنەخواری فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئوکراینی لە تاران هەموو ئەستۆگرییەکانی جێبەجێ کردووە.
دریژه ی بابه ته کان ... -
زەریف: ئەگەر بێتۆ دۆسیەی ئێران بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت، چوونە دەر لە ئین پی تی دێتە ئاراوە
January 22, 2020 - 1:58 PMوەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ئاکار وڕەفتاری ناشایست ونایاسایی ئوروپیەکان لە هەمبەر بەرجام پیداگرت: ئەگەر دۆسیەی ئێران بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، چوونە دەری تاران لە پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکە ناڤۆکیەکان ئین پی تی دێتە ئاراوە.
دریژه ی بابه ته کان ... -
ئەڵمانیا: ئەمریکا لە کێشەکانی لەگەڵ ئێران نوشووستی هێناوە
January 20, 2020 - 2:15 PMوەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانیی دژە ئێرانی کۆسکی سپی،سیاسەتی گوشآری لانیسەری ڤاشنگتۆنی بێ ئاکام زانیوە.
دریژه ی بابه ته کان ... -
نوێنەرانی مەجلێسی ئێران:کردەوەی بەرجامی ئەورووپاییەکان، نیشانەی سووکایەتی پێکرانە لەلایەن ئەمریکاوە
January 20, 2020 - 1:49 PMنوێنەرانی مەجلێسی شۆرای ئێران، کردەوەی ئەڵمان ، ئینگلیس وفەرەنسا خستنە گەڕی میکانیسمی چارەسەری ناکۆکییەکان لەبەرجام دا بە نیشانەی سووکایەتی کردنی ئەم وڵاتانە لەلایەن دەوڵەتی ترۆریستی ئەمریکا زانیوە..
دریژه ی بابه ته کان ... -
وشداری دانی ئێران لەبارەی ھە ڵوێستی نادادگەرانەی ئەورووپا لەبەرجام
January 20, 2020 - 1:49 PMسەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی: بێتوو ئەورووپا ڕەفتاریکی نادادگەرانەی هەبێت لەمەر کەڵک وەرگرتن لە "میکانیسمی چارەسەری ناکۆکییەکان لەبەرجام" ئێران بڕیاری جیددی دەگرێت لەمەر هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی.
دریژه ی بابه ته کان ... -
موسەوی ڕوو لە مەکرۆن: ئەو خەلیجەی لە باشووری ئێراندایە تەنیا یەک ناوی هەیە و ئەویش کەنداوی فارسە
January 19, 2020 - 12:51 PMوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە کاردانەوەی نیشان دا بە ئاکاری پڕسووکایەتیی "ئیمانۆ ئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمەڕ دەکار هێنانی ناوێکی ساختە بۆ کەنداوی فارس.
دریژه ی بابه ته کان ... -
راوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئوکرایین سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی
January 18, 2020 - 2:17 PMوەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئوکرایین شەوی هەینی لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکرایینی لە تاران وتووێژ و ڕاوێژیان کرد.
دریژه ی بابه ته کان ... -
زەریف: هەوڵی ئوروپا بۆ کەڵک وەرگرتن لە "میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان" هەڵەیەکی ستراتژیکە
January 15, 2020 - 2:12 PMوەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدیدار لەگەڵ "نیلس ئانەن"ی وەزیری ڕاوێژکار بۆکاروباری دەرەوەیی حکومەتی فدراڵی ئاڵمان لە دێهلی نوێی پایتەختی هیندستان، بەتوندی ڕەخنەی گرت لە جێ بەجێ نەکرانی بەکردەوەی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئوروپییەکانەوە.
دریژه ی بابه ته کان ... -
موسەوی: ئوروپییەکان ئامادەی پەژراندنی شوێنهاتەکانی کەڵک وەرگرتنی نارەوا لە میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان بن
January 15, 2020 - 2:12 PMوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە بەیاننامەی ئاڵمان، بەریتانیاو فەڕانسە سەبارەت بە چالاک کردنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێی داگرت: ئەگەر ئوروپاییەکان بیانەوێ کەڵکی ناڕەوا وەربگرن لە پرۆسەی چارەسەریی ناکۆکییەکان لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دەبێ خۆیان بۆ قەبووڵکردنی شوێنهاتەکانیشی ئامادە بکەن.
دریژه ی بابه ته کان ... -
رۆحانی : دەوڵەت هەموو ئەرکەکانی هاوپێوەند بە قەوماوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی جێ بەجێ دەکا
January 15, 2020 - 2:00 PMسەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ خێزانی گیان لەدەستداوانی ڕوودانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لە دەورووبەری تاران، پێی داگرت: دەوڵەتی ئێران هەموو ئەرکە مافەوانی و یاساییەکانی جێ بەجێ دەکا.
دریژه ی بابه ته کان ... -
ڕەخنەی زەریف لە لایەنە ئەورووپاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی
January 14, 2020 - 2:04 PMوەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەخنە لە چۆنیەتی هەڵس و کەوتی لایەنە ئەورووپاییەکانی "بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش" وتی کە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان ناتوانن بە کڕنوش بردن بۆ ئەمریکا پەیمانیی ئەتۆمیی ئێران ڕزگار بکەن.
دریژه ی بابه ته کان ... -
پێداگریی پوتین و مێرکێل لە سەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و جێبەجێ کرانی تۆکمە و تەواوی ئەو ڕێککەوتنە
January 13, 2020 - 12:02 PMسەرۆک کۆماری ڕووسیا و سەردری ئەعزەمی ئەڵمان لە دیداریاندا پێداگرییان کرد لە سەر پێویستی جێبەجێ کرانی تۆکمە و تەواوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێبەندیی هەموو ئەندامانی ئەو پەیمانە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان.
دریژه ی بابه ته کان ... -
پێکهاتنی لێژنەی تایبەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ پێڕاگەیشتن بە پرسە کۆنسولییەکانی گیان لە دەسداوانی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ف
January 12, 2020 - 1:56 PMوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند لە بەشی جێگرایەتی کاروباری مەجلیس و ئێرانیانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لێژنەیەکی تایبەت بۆ پێڕاگەیشتن بە داخوازەکانی بنەماڵەکانی قورانیانی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی پێکهاتووە.
دریژه ی بابه ته کان ... -
گیرانی چەن کاژێریی باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران لەبەر دنەدان و وەڕێخستنی جم و جۆڵی گوماناوی
January 12, 2020 - 1:52 PM"راب مەک ئێر" Rob Macaire باڵوێزی بەریتانیا لە ئێران ئێوارەی یەکشەممە لەبەر دنەدان و وەڕێخستنی جم و جۆڵی گوماناوی ، لە بەردەم زانکۆی ئەمیر کەبیری تاران بۆ چەن کاژێر گیرا و پاشان ئازاد کرا.
دریژه ی بابه ته کان ... -
شیکردنەوەی وردیاتی کارەساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئۆکراین
January 12, 2020 - 1:46 PMفەرماندەری هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شوڕی ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە ڕووداوی کەوتنە خواری فڕۆکەی موسافیر هەڵگری ئوکراینی بە هوی هەڵەی مرۆیی وتی : ئەو ڕووداوە تێچووی کردەوەی شێتانە و گەمژانەی ئەمریکا لە ناوچەیە .
دریژه ی بابه ته کان ... -
فەرمانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە دوای کەوتنەخواری فڕۆکە ئۆکراینیەکە
January 12, 2020 - 1:46 PMرێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدرەکانی راسپارد بۆ بەدواداچوونی کەمتەرخەمیەکان یان خەتاباریی ئەگەری لە رووداوی کەوتنە خواری فڕۆکە ئۆکراینیەکە .
دریژه ی بابه ته کان ... -
فەرمانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران بۆ خێراکردنی رەوتی هەنگاوە دادڤانیەکانی کەوتنەخواری فڕۆکە ئۆکراینیەکە
January 11, 2020 - 2:13 PMسەرۆکی دادڤانی ئێران لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی رێکخراوی دادڤانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ، جەختی کردەوە لەسەر کۆکردنەوەی بەڵگە و هەنگاوە دادڤانیەکانی رووداوی بەربوونەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە .
دریژه ی بابه ته کان ... -
موسەوی: شاندێکی کەنەدایی بڕیارە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر کاروبار ی قوربانیانی کارەساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بێنە ت
January 11, 2020 - 2:13 PMوتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەواڵی دا لە سەفەری شاندێکی کەنەدایی بۆ تاران بەئامانجی لێکۆڵینەوە لە کاروباری قوربانیانی کەنەدایی کارەساتی دڵهەژینی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە .
دریژه ی بابه ته کان ...