$icon = $this->mediaurl($this->icon['mediaID']); $thumb = $this->mediaurl($this->icon['mediaID'],350,350); ?>
موسڵ

بڵاو بونەوەی دەنگۆی بریندار بونی ئەبوبەکربەغدادی

  • کۆدی هه واڵ : 811339
  • سه ر چاوه : ابنا 24 كوردی‌
Brief

لە بۆردوومانێکی ئاسمانیدا کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی ئەلزلە لە قەزای قائیمی رۆژئاوای ئەنبار کراوەتە ئامانج، تاوەکو ئێستا دڵنیانین لەو بۆردوومانەدا ئەبو بەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش پێکرابێت یان نا

هێزە عێراقییەكان و هاوپەیمانان بەدواداچوون بۆ دەنگۆی برینداربوونی ئەبوبەكر بەغدای، خەلیفەی رێكخراوی داعش دەكەن. بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی پارتیش دەڵێت، بەغدادی پەیامێكی نوێی بۆ والی موسڵ ناردووە و داوای لێكردووە تاكتیكەكانی شەڕ بگۆڕن.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا:عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند "رۆژی یەكشەممە 12-2-2017، لە بۆردوومانێکی ئاسمانیدا کۆبوونەوەیەکی گرنگی سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی ئەلزلە لە قەزای قائیمی رۆژئاوای ئەنبار کراوەتە ئامانج،  تاوەکو ئێستا دڵنیانین لەو بۆردوومانەدا ئەبو بەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش پێکرابێت یان نا".

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان راشیگەیاند، دەزگای هەواڵگریی سەربازی بەوردی بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی بەغدادی دەکات و، هەر کاتێک زانیاری دروستیان لەبارەی بەغدادی بەدەست بگات، بڵاوی دەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی یەكشەممە بەشێک لە میدیا عێراقییەكان بڵاویانکردەوە، بەغدادی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی دیکەی داعش لە بۆردوومانێکدا لە ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار برینداربووە.

هاوكات عەمید روكن واسق حەمدانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای نەینەوا راگەیاند "ئێمەش ئەو زانیارییەمان لە راگەیاندنەكانەوە بیستووە، بەڵام تاوەكو ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە".

هەروەها سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بەغدادی رۆژی یەكشەممە پەیامێكی بۆ والی موسڵ ناردووە و داوای لێكردووە لەلای چەپی موسڵ هێرش بكەنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و شپرزەیان بكەن، تاوەكو نەتوانن هێرش بۆ لای راستی موسڵ بكەن.

مەموزینی دەشڵێت بەغدادی داوای لە چەكدارانی داعش كردووە خۆیان تەنیا لە بەری راستی موسڵ قەتیس نەكەن و، هێرشەكانیان بۆ لای چەقی موسڵ چڕكەنەوە.

هیچ زانیارییەكی دیكەی پشتڕاستكراوە لەبارەی بەغدادی و پەیامەكەی نییە، بەڵام داعش كاژێر 04:00 ی ئێوارە لە سنووری قەزای تەلەعفەر و بەعاج هێرشێكی قورسی كردە سەر حەشدی شەعبی، تاوەكو ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش شەڕەكە بەردەوامە و زۆرتر لە 10 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان بە چەكدارانی حەشد تەقاندوونەتەوە، مەبەستی داعش لە هێرشەكە كردنەوەی رێگای نێوان موسڵ و سووریایە.

لەبارەی دەستپێكردنی شەڕی لای راستی موسڵیش عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق چاوەڕێی کاژێری سفر دەکەن بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی لای راستی موسڵ و سەرجەم ئامادەکارییە لۆجستی و جەنگییەکان تەواوكراون.

هاوكات پۆلیسی فیدراڵی دوایین کۆنگرەی هاوئاهەنگی خۆی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان رێکخست و لیوا روکن جەعفەر بەتات، جێگری فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی دەڵێت هێزەکانیان سەرجەم ئامادەکارییەکانیان تەواوکردوون بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی لای راستی موسڵ.

هەر ئەمڕۆ سەركردەیەكی داعش بەناوی ئەبو هیشام سووری و 11 چەکداری رێكخراوەكە  لە موسڵەوە بەرەو سووریا هەڵاتوون و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.

وێڕای ئەو هەواڵانە لیوا نەجم جبوری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ناوچەیەکی ستراتیژی داعش-یان لە لای راستی موسڵ بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرکردەی دیاری داعشی عەرەبی و بیانی کوژراون. هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ناوچەی ئیسلاح زراعی و کارگەیەکی دەرمانی داعشی سەر بە تەندروستی نەینەوایان کردووەتە ئامانج.

حەشدی شەعبیش لە هێرشكردنە سەر داعش بەردەوامە و لە راگەیێندراوێكی نوێدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ هێزەکانیان کردەیەکی جۆریان لە ناوچەکانی خربە جحێش، شەریعەی شیمالی و جنوبی لە رۆژئاوای موسڵ ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 20 چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵی داعش تێکشکێندراون.

هەر ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بارەگای بەدیلی دادگای شەرعی داعش لە دەوروبەری قەزای تەلەعفەر لە رۆژئاوای موسڵ روویداوە و دەگوترێت ئەمیری گشتیی قەزای تەلەعفەری داعش و ژمارەیەک لە یاریدەدەرەکانی کوژراون، داعشیش  قەدەخەی هاتووچۆی لە زۆربەی گەڕەکەکانی تەلەعفەر راگەیاندووە.

...............


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش